هەپەگە کوژرانی 72 سەرباز و تورکیاش گیانلەدەستدانی دوو گەریلا رادەگەیێنن

01-08-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە کوژرانی 72 سەربازی سوپای تورکیای راگەیاند و وەزارەتی بەرگریی تورکیاش گیانلەدەستدانی دوو گەریلای راگەیاندووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل - هەپەگە کە رۆژی سێشەممە 01-08-2023 بڵاویکردووەتەوە، سوپای تورکیا لە شەڕ و پێکدادانەکانی مانگی تەممووزدا لە باشوور و باکووری کوردستان 17 ئۆپەراسیۆنی کردووە و لەو ئۆپەراسیۆنانەدا 283 فڕۆکەی جەنگی و 168 هێلیکۆپتەر بەکارهێندراون؛ هاوکات سەتان جاریش کاتیۆشا، تانک و چەکی دیکە بەکارهێندراون.
 
لە بەشێکی راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کراوە، گەریلاکانیش لە مانگی تەممووزدا 130 چالاکییان کردووە و لە ئەنجامدا 72 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و 16 سەربازیش بریندار بوون.
 
هەپەگە هەروەها گیانلەدەستدانی حەوت گەریلای لە تەممووزدا راگەیاندووە کە ئەمە ناوەکانیانە:
 
میرزا بارگران (میرزا سەزەک)
بەنگین بارمان (هەرۆ کاراتاش) 
رێدوور سیسەر (گوڤەن ئۆزجان)
ڤیان مێردین (لەیلا ئەلچیئۆغڵو)
زنار سەرچیا (زنار محەمەد عەبدولغەنی)
باوەڕ ئارین (مەسعود دەمیرکران)
بەرخودان فارقین (سەردار مەچین)
 
رۆژی 30ی تەممووزی 2023ش وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و باسی لەوەکرد، لە هێرشێکی ئاسمانییدا لە رێگەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیانەوە، دوو گەریلای پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
 
بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022، ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ - قوفڵ لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 603 گەریلا و کوژرانی 94 سەربازی سوپای وڵاتەکەی لە میانی ئەم ئۆپەراسیۆنە راگەیاندووە؛ هەپەگەش کوژرانی دوو هەزار و 973 سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی 349 گەریلای راگەیاندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.