رووداو دیجیتاڵ
دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی رووداوەکەی سەر شەقامی 60 مەتریی هەولێر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بۆمبێک لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەڕۆی نزیک مزگەوتی سپی تەقییەوە، جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
رووداوەکە کاژێر 18:29ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 01-09-2023، روویدا. چەند هاونیشتمانییەک ڤیدیۆی کەمێک دوای رووداوەکەیان بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نارد و تێیدا دەردەکەوێت کە دووکەڵ لەسەر پردەکە بەرزدەبێتەوە.
دوای رووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە ئەو شوێنە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
کەمێک پێش ئێستا؛ لەسەر شەقامی 60 مەتریی هەولێر دەنگێکی 'گەورە' بیسترا
— Rudaw (@Rudawkurdish) September 1, 2023
تاوەکو ئێستا نازانرێت هۆکاری رووداوەکە چییە؛ کەمێکی دیکە پەیامنێری رووداو دەگاتە شوێنی رووداوەکە و زانیاری دەخاتەڕوو. pic.twitter.com/X8wTihshU8
بەگوێرەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی بڵاوبوونەتەوە، بەهۆی تەقینی بۆمبەکەوە زیان بە پردەکە گەیشتووە و بەشێک لەو پۆستەرانەیشی وەکو رێکلام لەسەر پردەکە هەڵواسرابوون، کەوتوونەتە سەر زەوی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ