رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانیی زمانی دایک دا دەڵێت، شانازی دەکەن کە هەرێمی کوردستان لانکەی فرەیی و پێکەوەژیانی پێکهاتە و زمانە جیاوازەکانە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 21ی شوباتی 2026 لە پەیامێکدا پابەندبوونیان بە "برهوپێدان و پێشخستنی زمانی دایک" دووپاتکردەوە.
ئەو برەودان و پێشڤەبردنی زمانی دایکە، زمانی کوردی و هەموو زمانی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا وا دەڵێت.
لە کۆتایی پەیامەکەی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی کوردستانە."
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، شانازی دەکەین کە هەرێمی کوردستان لانکەی فرەیی و پێکەوەژیانی پێکهاته نهتهوهیی و ئایینی و زمان و کولتوورە جیاوازەکانە.
پابەندیمان بە برهوپێدان و پێشخستنی زمانی دایک بۆ هەمووان دووپات دەکەینەوە؛ لە زمانی کوردییەوە تا زمانی پێکهاتە نەتەوەیییەکان (تورکمانی، سریانی و ئەرمەنی).
پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی کوردستانە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ