رووداو دیجیتاڵ
لەم سەردەمەی ئێستا هەر تاکێکی کۆمەڵگە مۆبایلێکی بەدەستەوەیە لە بچووک بگرە تاوەکو گەورە. رووداو بە پرسیاری لە دایک و باوکان کردووە لەسەر ئەوەی کە چۆن چاودێریی منداڵەکانیان دەکەن لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت و چۆن دەیانپارێزن.
پەیوەست بە چۆنییەتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت یەکەمین کۆڕبەندی حوکمڕانی ئینتەرنێت بەناونیشانی "داهاتووی ئینتەرنێت و ئاڵنگارییەکانی بەردەم تۆڕەکە" لەهەولێر بەڕێوەچوو.
لەم کۆڕبەبندە پێنج پانێڵ بەڕێوەچوو، لەسەر کاریگەری سیاسەت، رۆڵی حکومڕانی، پاراستنی مافە دیجیتاڵییەکان، بەڵام من تیشکم خستە سەر پانێڵی "بنیاتنانی فەزای دیجیتاڵی سەلامەت: یاسای بەهێز و کردەوەی فرە لایەن بۆ پاراستنی ژنان و منداڵان لە هەرێمی کوردستان."
یەکەمین کۆڕبەندی حوکمڕانی ئینتەرنێت لەلایەن رێکخراوی ئای جی ئێفی کوردستان بە سپۆنسەری نەورۆزتیلیکۆم و سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو بەڕێوەچوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ