یاسای گونجاو هەڵبژاردەی ژیانی باشتر بۆ هەموو کەسێک دابین دەکات

01-12-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکان بۆ سنووردارکردنی جگەرەکێشان و رازیکردنی خەڵک بۆ وازهێنان یان دەستپێنەکردن، ئەمڕۆش نزیکەی یەک ملیار کەس لە سەرانسەری جیهاندا هێشتا ئەم خووەیان هەیە. رێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی ناکات لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم ژمارەیە کەم ببێتەوە.
 
هەموومان هاوڕاین کە باشترین بژاردە کە هەر جگەرەکێشێک دەتوانێت بیکات ئەوەیە کە بە تەواوی واز لە تووتن و نیکۆتین بهێنێت. بەڵام راستییەکە زۆر جیاوازە. سەرەڕای ئەوەی هەمووان ئاگاداری کاریگەرییە زیانبەخشەکانی جگەرەکێشانن، بەڵام ساڵانە 90%ی جگەرەکێشان واز لە جگەرەکێشان ناهێنن. ئەمەش گرنگی دابینکردنی جێگرەوەکانی بێ دووکەڵ دەردەخات بۆ دابینکردنی بژاردەی باشتر بۆ ئەم جگەرەکێشانە بۆ یارمەتیدانیان بۆ وازهێنان و باشترکردنی تەندروستییان.
 
ئەو وڵاتانەی کە بە سەرکەوتوویی جێگرەوەکانی بێ دووکەڵیان خستووەتە نێو ستراتیژییەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان بە گشتی دەتوانن رۆڵێکی سەرەکی بگێڕن لە کەمکردنەوەی رێژەی جگەرەکێشان زۆر خێراتر لە رێوشوێنە ئاساییەکانی کۆنترۆڵکردنی تووتن. بەڵام ئەو وڵاتانەی کە رێوشوێنی تووندی کۆنترۆڵکردنی تووتن جێبەجێ دەکەن، لە هەمان کاتدا دەبنە بەربەست لەوەی ئەو کەسانەی نایانەوێت واز لە جگەرەکێشان بهێنن دەستیان بگات بە زانیاریی دۆزینەوەی بژاردە جێگرەوەکانی جگەرە. 
 
ژمارەیەک لە بەرپرسانی تەندروستی گشتی هاوڕان لەسەر ئەوەی کە ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکانی نێو دووکەڵی تووتن هۆکاری سەرەکیی نەخۆشییەکانی پەیوەست بە جگەرەکێشانن. بۆیە بەرهەمە بێ دووکەڵەکان وەکو بەرهەمەکانی گەیاندنی نیکۆتین بە شێوەی دەم و تووتنی گەرمکراو و جگەرەی ئەلیکترۆنی دەتوانن بە شێوەیەکی بەرچاو کەمتر زیانیان هەبێت، بەو پێیەی سووتانی و دووکەڵ لەناو دەبەن و بەو هۆیەوە رێژەیەکی بەرچاو کەمتر لەو ماددە کیمیاییە زیانبەخشانە بەرهەم دەهێنن کە لە دووکەڵی جگەرەدا هەیە.
 
لەم چوارچێوەیەدا، کۆمەڵگاکان دەبێ رۆڵێکی سەرەکی بگێڕن و زیاتر ئەنجام بدەن بۆ یارمەتیدانی ژمارەیەکی زۆر لە جگەرەکێشانی پێگەیشتوو بۆ دەستگەیشتن بە جێگرەوەیەکی باشتر و  وە پشتگیریکراوی زانستیی لە رێگەی ئاسانکاری بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاری دەربارەی ئەم جێگرەوانە کە دەتوانن یارمەتیان بدەن بڕیاری هۆشیارانە بدەن.
 
جێبەجێکردنی چەمکی کەمکردنەوەی زیانەکانی تووتن دەتوانێت پشتگیری لە ڕێوشوێنە ئاساییەکانی کۆنترۆڵکردنی جگەرە بکات (وەک ڕێگریکردن لە دەستپێکردن و هاندانی وازهێنان)، کە لە بەرامبەردا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە خێراکردنی کەمبوونەوەی بڵاوبوونەوەی جگەرەکێشان. بەرهەمەکانی گەیاندنی نیکۆتینی بێ دوکەڵ دەتوانن ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕن لە دوورکەوتنەوە لە دوکەڵ لە جیهان. بە خستنەڕووی ئەم بەرهەمانە بۆ جگەرەکێشانی پێگەیشتووانی ئێستا کە نایانەوێت وازیان لێبهێنن، حکومەتەکان دەتوانن خێراتر داهاتوویەکی بێ جگەرەکێشان بەدەستبهێنن لەوەی تەنها پشت بە رێوشوێنە ئاساییەکانی کۆنترۆڵکردنی تووتن ببەستن.
 
-کۆتایی-
 
بە پاڵپشتی کۆمپانیای فیلیپ مۆریس بۆ خزمەتگوزاری کارگێڕی (رۆژهەڵاتی نێوەڕاست) سنووردار

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.