بەهۆی 'رێگریکردن لە کۆڵبەری' بازاڕچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تووشی سستی بازاڕ بوون

02-02-2024
بازاڕچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
بازاڕچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چەندین بازاڕچە هەن، کە کەلوپەلی بیانی تێدا دەفرۆشرێت، پێشووتر بازاڕییان گەرمبوو، بەڵام ئێستا  خەڵکێکی کەم روویان لێدەکەن. دووکاندارەکان بەشێک لە هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە "رێگری لە کۆڵبەری دەکرێت و دۆخی ئابووری هاووڵاتییانیش خراپە."
 
فەریبا ئەبوبەکری، دووکاندارێکە لە پیرانشار لەبارەی دۆخی بازاڕەکەیانەوە دەڵێت، "بەداخەوە بەهۆی گرانبوونی دۆلارەوە، شتەکانمان زۆر دەمێنێتەوە و خەڵک ناتوانن بیانکڕن، کرێی دووکانەکان لەسەر ئێمەن، خەڵکەکانمان لەژێر گوشاردان، کۆڵبەرەکانمانیشمان بێ کارن." 
 
لەو بازاڕچانە کەلوپەلی نێوماڵ، جلوبەرگ، خواردەمەنی و شتومەکی هاوشێوە دەفرۆشرێت. کەلوپەلەکان بیانین و زیاتر لە رێگەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و لەلایەن کۆڵبەرانەوە هاوردە دەکرێن. لە 2017ـەوە کە رێڕەوە کۆڵبەرییەکان داخراون، شتوومەک کەمتر بووەتەوە و نرخەکانیش بەرزبوونەتەوە.
 
ئەبوبەکر خزری، شارەزای ئابوورییە دەڵێت، "کەلوپەل لە وڵاتانی دیکەوە دێنە هەرێمی کوردستان و دواتر لەڕێگەی کۆڵبەرییەوە دەهێنرانە هەرێمی کوردستان، دواتر بۆ پیرانشار، بەڵام ماوەیەکە ئەو رێگەیەیان لە دووکاندارەکان داخستووە، بەداخەوە هەر ئەوە هۆکاربووە کە رێژەی زۆری گەشتیارەکان کە دەهاتنە شارەکە کەمبێتەوە و دووکاندارەکان زەرەرمەند بن، کۆڵبەرەکانیش ئێستا بێکار بوون." 
 
ئەو هۆکارانە لەگەڵ دابەزینی توانای خەڵک بۆ کڕینی پێداویستییەکانیان، بووەتە هۆی ئەوەی بازاڕی دووکاندارەکان وەکو پێشتر نەمێنێت. پێشووتر ئەو بازاڕچانە هەلی کار و داهاتیان بۆ هەزاران کەس رەخساندبوو.
 
لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە شارەکانی پیرانشار، سەردەشت، بانە، مەریوان و جوانڕۆ بازاڕچەی گەورەی فرۆشتنی کەلوپەلی بیانی هەیە. پێش ئەوەی ئەو بازاڕچانە تووشی بێ بازاڕی ببن، دەرفەتێکی گەشتیاریش بوون. گەشتیارێکی زۆر بۆ کڕینی پێداویستییەکانیان سەردانی ئەو شارانەیان دەکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.