ئاسایشی رۆژئاوا: بەهۆی هێرشەکەی تورکیا چوار ئەنداممان شەهید بوون

02-02-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هێزەکانی نێوخۆی رۆژئاوا (ئاسایش) رایگەیاند، بەهۆی هێرشە درۆنییەکەی ئەمڕۆی تورکیا بۆ سەر هێزەکانیان چوار ئەندامی ئەو هێزە گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیش بریندار بووە.
 
سەنتەری میدیایی هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆی رۆژئاوا لە راگەیێندراوێکدا، لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی ئەمڕۆی سەر هێزەکانیان رایگەیاند، "بەیانی رۆژی دووشەممە، 2ـی شوباتی 2024، بە درۆن هێرشکرایە سەر سەنتەری هێزەکانمان لە رۆژهەڵاتی شارۆچکەی قامیشلۆ و بەهۆیەوە چوار شەهید و بریندارێکمان هەیە."
 
ئەو هێزەی ئاسایشی رۆژئاوا دەڵێت، هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکیان لەنێو کامپی هۆل هەبووە کاتێک رۆیشتوون بۆ سەنتەرەکەیان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان، لەنێو سەنتەرەکە درۆنێک کردوونی بە ئامانج. 
 
هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆی رۆژئاوا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "لە کاتێکدا هێزەکانمان سەرقاڵی سەپاندنی سەقامگیری و ئاسایشن لە کامپی هۆل کە خێزانی کەسوکاری داعشیان تێدایە و زۆر جار هەوڵی یاخیبوونییان داوە بۆ ئەوەی لەنێو کامپەکەدا کردەوەی تیرۆریستی بکەن، داگیرکاری تورکیا بۆ سەرقاڵکردنی هێزەکانمان لە دژایەتیکردنی تیرۆر دەیانکاتە ئامانج و ئەوەش پشتیوانییەکی روونە بۆ رێکخراوی داعش و کردنەوەی رێگەیە لەبەردەمیان بۆ خۆ زیندووکردنەوە و کردەوەی تیرۆریستی کە ئاسایش و سەقامگیریی گەلەکەمان بکاتە ئامانج."
 
هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆی رۆژئاوا ئەوەشی گوتووە، ئەو هێرشانە رێگری لە ئەرکەکانیان ناکات و کاردەکەن بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری بۆ ناوچەکانیان.
 
ئەمڕۆ هەینی، 2ـی شوباتی 2024، تورکیا لە رێگەی درۆنەوە هێرشی کردە سەر بازگەی عویجەی سەر هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە دەوروبەری شاری قامیشلۆ لە باکووری حەسەکە.
 
بەپێی روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەم ساڵ هێزەکانی ئاسمانیی تورکیا 62 جار بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوا و بەهۆیانەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و 13 کەسیش برینداربوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە