سەنتەری میترۆ پیرۆزبایی لە رووداو دەکات: خەڵاتكردنتان خۆی رووداوێكی گرنگە بۆ كوردستان

02-05-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بە بۆنەی خەڵاتكردنی وەك پڕبینەرترین دامەزراوەی میدیایی لە هەرێمی كوردستان لە كۆڕبەندی قاهیرە بۆ پێشەنگی و وەبەرهێنان سەنتەری میترۆ پیرۆزبایی لە كەناڵی رووداو دەکات و هیوای بەردەوامی لە گەشەكردندا بۆی دەخوازێت. 
 
رۆژی سێشەممە، 30ـی نیسانی 2024، لە رێوڕەسمێکدا لە (کۆڕبەندی قاهیرە بۆ پێشەنگی و وەبەرهێنان)، تۆڕی میدیایی رووداو وەکو پڕبینەرترین دامەزراوەی میدیایی لە هەرێمی کوردستان خەڵاتکرا. رێکخراوی (ریادە) بۆ سێ مانگ لە هەرێمی کوردستان بۆچوونی خەڵکی لەبارەی دامەزراوە میدیاییەکان بۆ دیاریکردنی پڕبینەرترین میدیا کردووە.
 

پێشتریش لە ئابی 2023 لە خەڵاتە نێودەوڵەتییەكانی بزنس لە چوارچێوەی خەڵاتەكانی ستیڤی راگەیێندران و تۆڕی میدیایی رووداو وەك "باشترین میدیای قەبارە مامناوەندی ساڵ لەسەر ئاستی جیهان" خەڵاتی "كۆمپانیای ساڵ"ـی بەدەستهێنا. 
 
سەنتەری میترۆ لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "ئەم خەڵاتە و خەڵاتەكانی ساڵی رابردوو چ بۆ دامەزراوەكە یان رۆژنامەنووسەكانی، بۆ ئێمە مایەی دڵخۆشییە و پڕ بە دڵ پیرۆزبایتان لێدەكەین." 
 
سەنتەرەکەی داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان دەشڵێت، خەڵاتكردنی رووداو "خۆی رووداوێكی گرنگە بۆ كوردستان و میدیاكەی، دەرخەری ماندووبونی هەموو ئەو كارمەندانەن كە شەونخونی دەكەن بۆ گەیاندنی زانیاری بۆ هاوڵاتیان، وەك خەڵاتكردنی بینەرانی تۆڕی میدیاكەتانە لە هەرێمی كوردستان و دەرەوە." 
 
د. قەیس رەزوانی، سەرۆکی لقی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی رێکخراوی نووسەرانی بێسنوور لە کۆڕبەندەکەوە بە رووداوی گوت، "تۆڕی میدیایی رووداو، بە باشترین دامەزراوەی میدیایی لە هەرێمی کوردستانی عێراق دیاریکراوە. دەستنیشانکردنەکە لە رێگەی راپرسییەک بووە کە زیاتر لە سێ مانگی خایاندووە. سوپاس بۆ خودا رووداو بە جیاوازییەکی ئێجگار زۆر لە کێبڕکێکارەکانی، پلەی یەکەمی هێناوە."
 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.