رووداو دیجیتاڵ
بێژەری دێرینی رادیۆیی کامەران خەفاف بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
شنروێ شەریف، هاوڕێی کامەران خەفاف، هەواڵەکەی بۆ رووداو پشتڕاست کردەوە و گوتی:" ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە رێگەی هەولێر-کۆیە، بە رووداوی هاتووچۆ کۆچی دوایی کردووە."
هەڵەبجە سەعدوون، پەیامنێری رووداو گوتی: لە رووداوەکەدا هاوژینەکەشی برینداربووە و گەیێندراوەتە نەخۆشخانە.
کامەران خەفاف، ئەندامی هەیئەی گشتیی رێکخستنی پێشمەرگە بووە بە پلەی عەمید. لە نەوەدەکانی سەتەی رابردوو، بێژەرێکی دیاری رادیۆ بووە لە ئێزگەی دەنگی کوردستان.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و رۆژنامەوانێکی بە هەڵوێست بوو. پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هەڤاڵەکانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ