عەلی زەیدی پێشنیازی سێ پۆستی باڵا بۆ پارتی دەکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
.
.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای پێنج رۆژ لە راسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، عەلی زەیدی بە یاوەریی شاندێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان، گەیشتە هەرێمی کوردستان.
 
بەپێی زانیارییەکان، هاتنی زەیدی و شاندەکە بۆ دوو ئامانج بووە؛ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی پارتی و رازیکردنی سەرۆک مەسعود بارزانی بە بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتووی عێراق و گەڕانەوەیان بۆ نێو پرۆسەی سیاسی. بۆ ئەوەش، پێشنیازی جێگری سەرۆکوەزیران، وەزارەتێکی سیادی و وەزارەتێکی خزمەتگوزارییان خستووەتە بەردەستیان.
 
لەبارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتەوە، موختار مووسەوی، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان دەڵێت: "داوامان لەسەرجەم لاینە سیاسییەکان هەیە، لایەنە کوردی و عەرەبییەکان هاوکاری برامان عەلی زەیدی بکەن بەجۆرێک هاوئاهەنگی لەگەڵ بکەن لەپێناو نیشتمان و خزمەتی گەلی عێراق. پێمان وایە بەزوویی ئەم حکومەتە پێکدەهێنرێت پشتیوان بەخوا سەرکەوتوو دەبێت و خۆشی بۆ گەلی عێراق دەهێنيت."
 
پێشبینییەکان بۆ ئەوەن کە کۆتایی هەفتەی داهاتوو عەلی زەیدی کابینەکەی بباتە پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ کۆتایی پێ بهێنێت. کورد و سوننەش لە گفتوگۆی چڕدان تاوەکو بەشی خۆیان بەربکەوێت.
 
فیراس جرێسی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم سەبارەت بە سەردانەکە و پشکی سوننە رایگەیاند: "ئەمرۆ بینیمان راسپێردراوی سەرۆک وەزیران سەردانی کوردستانی کرد بۆ ئەوەی گفتوگۆی مافە دەستووری و پێکهێنانی حکومەت بکات ، هەروەها گەرانەوەو ئامادەیی پارتی دیموکراتی کە گەرەنتی پاراستنی پرۆسەی سیاسییە، هەروەها ئێمە وەک عەزم بەپێی کورسییەکانمان شایستەکان بەو شێوە دیاری دەکرێن کە دوو وەزارەت و جێگرێکی سەرۆک وەزیرانە."
 
بەپێی دەستوور، تەنیا 25 رۆژ لەبەردەم عەلی زەیدی ماوە بۆ ئەوەی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق پێک بهێنێت. بەهۆی هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی ئەمریکا و هاوکات ئێرانیش، چاوەڕوانییەکان بۆ ئەوەن بەر لە تەواوبوونی وادە دەستوورییەکە، هەموو شتێک یەکلایی بکرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی زەیدی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق

لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی؛ عەلی زەیدی مەرج و داواکاریی لایەنە کوردستانییەکان بۆ کابینەکەی وەردەگرێت

پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە، 2ـی ئایاری 2026، عەلی زەیدی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵا کە پێکهاتبوون لە فازل میرانی، فوئاد حوسێن، رێبەر ئەحمەد و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە پێشوازی لێکرا.