سەیدسادق؛ خەڵک گلەیی لە زۆری سەگی بەرەڵا دەکەن و شێڵتەری سلێمانی تەنیا 150 سەگ وەردەگرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

زیادبوونی ژمارەی سەگی بەرەڵا لە گەڕەک و بازاڕەکانی قەزای سەیدسادق نیگەرانیی لای هاونیشتمانییان دروستکردووە. سەرۆکی شارەوانیی قەزاکەش دەڵێت، سەتان سەگی بێلانە لەنێو شارەکەدا هەن، بەڵام شێڵتەرەکەی سلێمانی ئامادە نییە هەموویان وەربگرێت.
 
هاونیشتمانییانی سەیدسادق گلەیی ئەوە دەکەن کە بوونی ئەو ژمارە زۆرەی سەگی بەرەڵا لەنێو شارەکەدا، مەترسیی بۆ سەر ژیانی منداڵان و کەسانی بەتەمەن دروستکردووە و داوا دەکەن ئیدارەی شارەکە بە زوویی چارەسەرێکی ریشەیی بۆ بدۆزێتەوە.
 
کۆچەر حەسەن، سەرۆکی شارەوانیی سەیدسادق، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "پێشتر هەوڵماندا لە رێگەی شێڵتەرێکی تایبەت و بە هاوکاریی رێکخراوە ژینگەدۆستەکان کێشەکە چارەسەر بکەین، بەڵام پرۆسەکە پێویستی بە بودجە و خەڵکی شارەزا هەیە؛ تەنانەت پاداشتمان بۆ ئەو کەسانەش دیاریکرد کە ئامادەن لە کۆکردنەوەیان هاوکار بن، بەڵام کەس نەهات."
 
سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی سەگەکان، سەرۆکی شارەوانیی سەیدسادق ئاماژەی بەوە کرد، نووسراویان بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی کردووە و گوتی: "لە سەیدسادق بە لایەنی کەمەوە 500 سەگی بەرەڵا هەن، کەچی شێڵتەرەکەی سلێمانی پێیان گوتووین تەنیا دەتوانن 100 بۆ 150 سەگمان لێ وەربگرن."
 
کۆچەر حەسەن باسی لەوەش کرد، دروستکردنی شێڵتەری تایبەت بە شارەوانییەکەیان ئەرکێکی قورسە، چونکە تێچووی زۆری دەوێت، لە دابینکردنی خواردن و چاودێریی پزیشکیی بەردەوام.
 
سەرۆکی شارەوانیی سەیدسادق جەختی لەوەکردەوە وەکو شارەوانی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی شارەکە، هەموو هەوڵێک دەدەن تاوەکو ئەو سەگانە بگوازرێنەوە بۆ شێڵتەری سلێمانی، چونکە ئەو شێڵتەرە شوێنێکی گونجاوە بۆ کۆکردنەوەی سەگی بەرەڵا و بێلانەی نێو شارەکان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلیسی هاتووچۆ دەست بەسەر ماتۆڕسکیلێکدا دەگرێت. وێنە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: ئەرشیڤ

هەڵمەتی دەستبەرداگرتنی ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا لە هەولێر دەستیپێکرد

پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە تۆمەتی بێزارکردنی خەڵک لە گەشت و سەیراندا دەستی بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕسکیلدا گرت. گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆ دەڵێ، هەر کەسێک بە ماتۆڕسکیلەکەی نمایش بکات و خەڵک بێزار بکات، دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکەیدا دەگیرێ