رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان 5 کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی ئایدنلار روویدا، کاتێک دوو ئۆتۆمبێل لە نزیک گۆڕستانی عەسری پێکیاندادا. تیمی پزیشکی و پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
لە کاتی پشکنینی تیمە پزیشکییەکان دەرکەوت، شۆفێریک و دوو لە سەرنشینەکان گیانیان لەدەستداوە و شۆفێرەکەی دیکە و سێ کەسی دیکەش بریندارن.
بریندارەکان گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شار. سەرەڕای هەوڵی پزیشکان، دوو لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستدا.
لەو پێنج کەسەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە منداڵێکی یەک ساڵ و منداڵێکی شەش ساڵ هەن.
بەگوێرەی داتای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی نیسان، 199 هەزار و 905 رووداوی هاتووچۆ لە تورکیا و باکووری کوردستان روویانداوە، لە ئەنجامیاندا 684 کەس گیانیان لەدەستداوە و 111 هەزار و 928 کەس بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ