رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری پزیشکی دادی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، لە ساڵی رابردووی هەتاوییدا واتە لە 21-3-2022 تاوەکو 21-3-2023، 17 کرێکار لە کاتی کارکردندا لەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و 707 کەسیش بریندار بوون.
محەممەدرەزا فارسی نەژاد، بەڕێوەبەری پزیشکی دادی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، "ئەوانەی لە رووداوەکانی کاردا گیانیان لەدەستداوە یان لە بەرزاییەوە کەوتوونەتەوە خوارەوە یان شتی رەقیان بەرکەوتووە."
هەموو ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە پیاو بوون، بەڵام 35 کەس لە بریندارەکان ژن بوون. ژمارەکە تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە دادپزیشکی پارێزگاکە تۆماری کردوون.
بەڕێوەبەری پزیشکی دادی پارێزگای لوڕستان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەمان ماوەی ئاماژەپێکراودا 11 کەس بەهۆی کارەباوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راپۆرتی پزیشکی دادی پارێزگای لوڕستان، هەر لەو ماوەیەدا 24 کەس خنکاون کە 6 کەسیان ژن و 18 کەسەکەی دیکەیان پیاو بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ