تۆڕی میدیایی رووداو لە بابەتی چەکدانانی پەکەکەدا بووەتە سەرچاوەی میدیای جیهان

02-07-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تۆڕی میدیایی رووداو لە بابەتی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)دا بووەتە سەرچاوەی بەشێک لە میدیاکانی جیهان، لەوانەش ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی فەرەنسی کە یەکێکە لە باشترینەکانی هەموو جیهان.
 
دوای ئەوەی تۆڕی میدیایی رووداو رۆژی دووشەممە 30-06-2025 لە زاری دوو سەرچاوەوە زانیاریی لەبارەی کات و چۆنێتیی چەکدانانی پەکەکە بڵاوکردەوە، بەشێک لە میدیاکانی جیهان و ناوچەکە هەواڵەکەیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بە تۆڕی میدیایی رووداو کرد.
 
ئاژانسی هەواڵیی فرانس پرێسی فەرەنسی (AFP) بڵاویکردووەتەوە، "بەگوێرەی دوو سەرچاوەی نزیک لە پرۆسەکە کە رووداو راپۆرتی لەبارەوە بڵاوکردووەتەوە، ئەو هەنگاوە دەبێتەهۆی دروستکردنی متمانە لە بەڕێوەچوونی ئەو پرۆسە سیاسییەی ئێستا لە تورکیا هەیە."
 
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، چەکدانانەکە لە نێوان 3-10ی تەممووز لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت و تێیدا 20-30 ئەندامی پەکەکە چەکەکانیان دادەنێن، دواتریش دەگەڕێنەوە بۆ بارەگاکانی خۆیان.
 
 
بەگوێرەی راپۆرتێکی رووداو کە رۆژی دووشەممە بڵاویکردووەتەوە، گەریلاکانی پەکەکە لە سەرەتای تەمموزدا دەست بە پرۆسەی چەکدانان دەکەن و پرۆسەکەش لە کوردستانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
 
بەگوێرەی رووداو، چەکدانانەکە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و تێیدا 20-30 گەریلا چەکەکانیان دادەنێن. چاوەڕی دەکرێت عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش پەیامێک بڵاوبکاتەوە.
 
رۆژنامەی 'زە ئێکسپرێس تریبون'ی پاکستانی ئاماژەی بە هەواڵەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کردووە و دەشنووسێت، "کوردی تورکیا ئارەزووی ئەوەیان هەیە بڕیارەکەی پەکەکە ببێتە هەنگاوێکی گرنگ بۆ رێککەوتنێکی سیاسی لەگەڵ حکومەتی ئەنقەرە."
 
زە ئیکسپرێس تریبیوون دەڵێ، کوردی تورکیا نزیکەی 20%ی دانیشتووانی تورکیا پێکدەهێنن کە کۆی گشتییان 85 ملیۆن کەسە.
 
 
پۆرتاڵی رووداو کە ناوەندەکەی لە هەولێرە بڵاویکردووەتەوە، رۆژانی نێوان 3-10ی تەمموز گرووپێکی 20-30 کەسیی پەکەکە لە رێوڕەسمێکدا کە لە سلێمانی بە ئامادەبوونی دەزگاکانی راگەیاندن بەڕێوەدەچێت، چەک دادەنێن.
 
 
تۆڕی میدیایی رووداو کە ناوەندەکەی لە هەولێرە، بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی لە هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە،  چاوەڕێ دەکرێت لە سلێمانی دەست بە قۆناخی چەکدانانی پەکەکە بکرێت.
 
ئەم هەنگاوە وەک هەڵمەتی 'بونیاتنانی متمانە' و 'نیازپاکی' بۆ بەرەوپێشبردنی سازان لەگەڵ تورکیا دەکرێت.
 
 
رووداو بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی لە هەواڵێکیدا نووسیویەتی: پەکەکە لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی میدیاکان چەک دادەنێت. ئەوانەی چەک دادەنێن بە بێ چەکەکانیان دەگەڕێنەوە ئەو شوێنەی ناویان ناوە 'گۆڕەپانی بەرگریی میدیا' و ناڕۆنە هیچ شارێک.
 
 
رووداو کە ناوەندەکەی لە هەولێرە بڵاویکردوەتەوە، پەکەکە لە سەرەتای تەمموزدا رێوڕەسمی چەکدانان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بە بەشداریی میدیاکان بەڕێوەدەبات.
 
لە هەواڵەکەدا هاتووە کە پەکەکە ئەو هەنگاوە وەک 'بونیاتنانی متمانە' و 'نیازپاکی' دەنێت.
 
 
رووداو کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق پەخش دەکات، بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوە بڵاویکردەوە کە لەم چەند رۆژەدا گرووپێک گەریلای پەکەکە لە ژێر ناوی 'نیشانەی نیازپاکی' لە رێوڕەسمێکدا لە سلێمانی و بە ئامادەیی میدیاکان چەک دادەنێن.
 
تۆڕی میدیایی رووداو لە هەواڵەکەیدا بڵاویکردەوە، بەگوێرەی زانیاریی پشتڕاستکراوە لە دوو سەرچاوەی جیاوازی هەرێمی کوردستانەوە، لە نێوان رۆژانی 3-10ی تەمموزی 2025 لە رێوڕەسمێک کە راگەیاندنیش تێیدا ئامادە دەبێت، یەکەمین گرووپی گەریلای پەکەکە چەک دادەنێن.
 
ئەو سەرچاوانە ئەو هەواڵانەیان رەتکردووەتەوە کە باس لە مانەوەی گەریلا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن و دەڵێن:"گەریلاکان دوای چەکدانان دەگەڕێنەوە بنکەکانی خۆیان و ناڕۆنە هیچ شارێک."
 
ئەو دوو سەرچاوەیە بە رووداویان گوت، لە ئەگەری بەرێوەچوونی پرۆسەکە بە باشی، پلانی چەکدانانی پەکەکە بەگوێرەی رۆژژمێری دانراو، بەرێوەچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.