رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارایی راسپاردووە "بەخێرایی" خشتەی مووچە رابگەیێنن، دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت و ئەو کورتهێنانەشی هەیە پڕبکرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە رووداوی راگەیاند، وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان کردووە کە بڕەکەی 598 ملیار دینارە.
دوای ئەو لێدوانە، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە بۆ دابینکردنی مووچە پێویستمان بە 912 ملیار دینارە کە لە عێراقەوە بێت، بەڵام نەک شایستەی دارایی نەنێردرا، تەنانەت پارەی پێویستی مووچەش نەنێردرا و تەنیا 598 ملیار دینار واژۆی لەسەرکراوە کە بنێردرێت بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان."
گوتەبێژی حکومەت دەڵێت، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا وەزارەتی دارایی راسپارد کە بەخێرایی خشتەی مووچە رابگەیێنین و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت و ئەو کورتهێنانەشی هەیە پڕبکرێتەوە.
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی حوزەیران و تەممووزیان وەرنەگرتووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، بەگوێرەی یاسای بودجەی عێراق، لەمەودوا مووچەی هەرێمی هەرێمی کوردستانیش لە ئەستۆی حکومەتی عێراقدا دەبێت.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەت، لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 02-08-2023ـی ئەنجوومەنی وەزیراندا دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵەکانی 2023 و 2024 و2025 و دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و رێڕەوی دانوستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکرێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ