لە 10 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بارانی بەخوڕ دەبارێت

02-08-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ هەینی لە پێنج پارێزگای باکووری کوردستان و 10 پارێزگای تورکیا بارانی بەخوڕ ببارێت.
 
بەگوێرەی کەشناسیی تورکیا، ئەمڕۆ هەینی، 2ـی ئاب لە پارێزگاکانی قەرس، ئەردەخان، ئاگری، ئیدر و ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان و پێنج پارێزگای تورکیا لە ناوچەی دەریای رەش بارانی بەخوڕ دەبارێت.
 
سەبارەت بە پلەی گەرما، کەشناسیی تورکیا پێشیبی دەکات پلەی گەرما لە سەرتاسەری تورکیا و باکووری کوردستان بەرز ببێتەوە  لە هەندێک پارێزگا بگاتە سەرووی 45 پلەی سیلیزی.
 
کەشناسیی تورکیا بۆ ئەو پارێزگایانەی ئەگەری بارانی بەخوڕ دەکرێت داوای لە خەڵک کردووە هۆشیار بن بۆ ئەوەی لە ئەگەری دروستبوونی لافاو و هەورەبرووسکە زیانیان بەرنەکەوێت.
 
دوو رۆژ بەرلەئێستا لە شارۆچکەی ئۆڵتی سەر بە پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لافاو دەروست بوو و سێ گەڕەکی شارۆچکەکە زیانی ماددیان بەرکەوت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکی پەیام و باوکی، لەگەڵ ئەوانەی بەخشینی ئەندامانی جەستە ژیانی بۆ گەڕاندوونەتەوە

بەڵگەفیلمی ژیان بەخشین؛ ئەندامێکی جەستە دەبێتە چرایەک بۆ ژیانێکی دیکە

چیرۆکێکی دیکەی بەڵگەفیلمەکە باسی بەرهەم محەممەد دەکات، کە یەکێکە لە وەرگرانی گورچیلە. دوای ئەوەی لە بەخشەرە دەرەکییەکان نائومێد دەبێت و چەند کەسێک لە بڕیاری بەخشینی گورچیلە پەشیمان دەبنەوە، براکەی دێتە پێش و بێبەرامبەر گورچیلەیەکی خۆی پێدەبەخشێت. بەرهەم دەڵێت، "ئەم ژیانەی ئێستا هەمە، قەرزاری ئازایەتی و دڵسۆزیی براکەمم".