کوێستانی مێرگەبووتانی جۆلەمێرگ؛ دەنگی سرووشت و خێزانێکی هونەردۆستی مەڕدار تێکەڵ بوون

02-08-2025
ئەندامانی خێزانەکە بەدەم گۆرانیگوتنەوە، مەڕداری دەکەن.
ئەندامانی خێزانەکە بەدەم گۆرانیگوتنەوە، مەڕداری دەکەن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەوەی لەم ڤیدیۆیە پێشاندەدرێت، کوێستانی مێرگەبووتانی جۆلەمێرگە. شوێنێک کە چیاکان بە ئاسمان دەگەن، ژیان هەر خۆی ئاوازێکە لەنێو باڕەباڕی رانە بزن و مێگەلدا، بۆنی هەڵاڵە و گیا بە ئارەقەی رووخسارە ماندووەکان نووسراوە. لەم باخی ئیرەمەدا، خێزانێکی هونەرمەند هەن، ئاوێنەی ئەو ئاوازەن.
 
شیلانی 24 ساڵی بە دەنگە زیزەکەی، ئەستێرەی خێزانەکەیە.
 
شیلان ئۆزەک، کچە کۆچەرێکی دەنگخۆشە و دەڵێت، "ئەمە 26 ساڵە دایکم لەم ژیانە دەژیت، ئێمەش لەگەڵ ئەوان دێینە کوێستانەکان. لەگەڵ ئەوان ژیان دەکەین. کوێستانەکانمان زۆر خۆشن، لە سەرەتای بەهار تاوەکو زستان لێرە دەمێنینەوە. لەگەڵ خوشکەکانم لێرە دەژین."
 
بەڵام لەم دەوارە هونەر تەنیا موڵکی شیلان نییە. بەڵکو میراتەکە هی دەیان ساڵە و لە دایکییەوە (زەینەب خانم)ـەوە بۆی ماوەتەوە
 
زەینەب ئۆزەک، کۆچەرە و دایکی شیلانە، ئەو باس لەوە دەکات، "ئێمە لە گوندی گۆزەڕەشەوە هاتووین، کاتێک هاتین لە جۆلەمێرگ کار نەبوو. هاتینە خەنانس و مەڕ و ماڵاتمان راگرت. بووینە مەڕدار و لە سەرەتای حوزەیران دێینە ئێرە تاوەکو زستان دێت. ئێمە سێ مانگ لێرە دەمێنینەوە و ناچارین مەڕ و ماڵات رابگڕین."
 
زەینەب دەڵێت، "خۆم قوتابخانەم تەواو نەکرد، گوتم با منداڵەکانم تەواوی بکەن، زۆر حەز دەکەم منداڵەکانم خوێندن تەواو بکەن. 
 
لە بەرامبەر ئەم ئاوازە، دەنگێکی دیکە هەیە. دەنگی کۆڵەکەی ماڵ، (سەلیم)ـی باوکە.
 
سەلیم ئۆزەک، کۆچەر و باوکی شیلان چیرۆۆکی ژیانی دەگێڕێتەوە و دەڵێت، "زستانان مەڕدارم و هاوینان گیا دەدورم. زۆر بەم کارەوە سەرقاڵم، بەڵام ژیانم لەسەر ئەم کارەیە و بەبەخێوکردنی بزن بەسەری دەبەم. ئەگەر ئەم کارە نەکەین ناتوانین ژیانی خۆمان بسوڕێنین. ناتوانم منداڵەکانم بەخێو بکەم. چونکە هیچ مووچەیەکم نییە و ژیانم لەسەر ئەو بزنانەیە."
 
لە کوێستانی مێرگە بووتان، رۆژ بە کۆنە کڵامێک ئاوا دەبێت و بە گۆرانییەکی تازە هەڵدێتەوە.
 
لێرە، رەنج، بار نیە، بەڵکو ژیانە. کڵامیش تەنیا وشە نین، بەڵکو نزای رۆژانەی ئەم خێزانەن کە دەیڵێنەوە، هەتاوەکو دەنگێک لەم کێوانە بەرزببێتەوە، چیرۆكی مرۆڤایەتیش لەسەر ئەم خاکە دێرینە هەر بەردەوام دەبێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.