پرۆژەیەکی ئاو لە پارێزگای کرماشان 10 ساڵە تەواو نەکراوە

02-09-2024
A+ A-
ژیلا ئەسعەد - رووداو

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاوی کرماشان دەڵێت: نۆژەنکردنەوەی رووباری ئاوشۆران لە کرماشان کە پێشتر داڕمابوو، تا کۆتایی مانگی ئەیلوول تەواو دەبێت.
 
رۆژی دووشەممە، 02-09-2024، رەسوڵ فەرهادی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاوی کرماشان دەڵێت: رووباری ئاوشۆران لە کرماشان درێژییەکەی 14.5 کیلۆمەترە، نزیکەی 8 کیلۆمەترە کە 56% ـی چاککراوە، بەڵام ئەو بڕە پارەی کە ساڵانی رابردوودا بۆی دابینکراوە زۆر بەرچاو نەبووە و پێویستی بە 35 ملیۆن دۆلاری دیکەیە.
 
فەرهادی دەڵێت: "بە لەبەرچاو گرتنی ئەگەری روودانی کارەساتە سرووشتییەکان، 7 ملیۆن دۆلار دەستبەجێ لەبەردەستی کۆمپانیای ئاوی ناوچەکەدا دانراوە و بەڵێندەر لەم کەرتەدا چالاکە و تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوول دەرفەتی راکێشانی کرێدیتمان هەیە و بڕیارە تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوول تەواو بێت.
 
ئەوە لە کاتێکدایە کە رووباری ئاوشۆران لەمێژە کراوەتە کەناڵێک بۆ ئاوەڕۆی شاری کرماشان و چیدیکە ئاوی پاکی تێدا نییە و پرۆژەی نوێژەنکردنەوەی ئەم رووبارە زیاتر لە دوو دەیەیە دانراوە، بەڵام تائێستا تەنیا 30%ـی جێبەجێکراوە و ئەگەر بارانبارین زۆر بێت ئەوا ئەگەری رووخانی جادەکانی نزیک ئەم رووبارە هەیە.
 
ئەو پڕۆژەیە لە کاتی سەردانی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئێسلامی لە ساڵی 2011 بۆ پارێزگای کرماشان پەسند کراوە و بڕیاربووە بە زۆترین کات تەواو بکرێ، بەڵام دوای تێپەڕ بوونی زیاتر لە 10 ساڵ تائێستا تەواو نەبووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.