رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد و باسیان لە سەردانی چاوەڕوانکراوی ماکرۆن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ سێشەممە، 02-09-2025، لە هەولێر کرا. نێچیرڤان بارزانی و پاتریک دۆرێل، پەیوەندییەکانی فەرەنسایان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێکرد و لەبارەی دۆخی گشتی و ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەنییەکانی هەولێر - بەغدا، بیروڕایان گۆڕییەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەردوولا پەیوەندییەکانی فەرەنسایان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بە گرنگ هەڵسەنگاند و داکۆکییان لە فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان کردەوە، هەروەها باسیان لە سەردانی چاوەڕوانکراوی ماکرۆن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە:
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 02-09-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق پاتریک دۆرێل، پەیوەندییەکانی فەرەنسایان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد و دەربارەی دۆخی گشتی و ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەنییەکانی هەولێر - بەغدا، بیروڕایان گۆڕییەوە.
هەردوولا پەیوەندییەکانی فەرەنسایان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بە گرنگ هەڵسەنگاند و داکۆکییان لە فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان کردەوە، هەر لەمبارەیەوە باسیان لە سەردانی چاوەڕوانکراوی سەرۆک ماکرۆن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
هەڵبژاردنی گشتیی داهاتووی عێراق و پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ