قایمقامی شێخان وردەکاریی شەڕەکە ئاشکرا دەکات: تۆمەتبار ئامادە نەبووە خۆی رادەستبکات

03-09-2025
ئازاد پیرچاوشی
ئازاد پیرچاوشی @AzadRamadhan
 وێنەی بەسام و سەدیق، ئەو دوو ئاسایشەی لە شەڕەکەدا گیانیان لەدەستدا
وێنەی بەسام و سەدیق، ئەو دوو ئاسایشەی لە شەڕەکەدا گیانیان لەدەستدا
A+ A-

 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی شێخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هێزێکی ئاسایش لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی مادەی هۆشبەر، تەقەیان لێکراوە و بەهۆیەوە دوو ئەندامی ئاسایش گیانیان لەدەستدا.
 
سەردار شێخ یەحیا بەمشێوەیە چیرۆکەکەی بۆ رووداو گێڕایەوە: هێزەکانی ئاسایش ماوەیەکە چاودێریی ئەو تۆمەتبارە دەکەن، ئەمشەو زانیارییان پێگەیشت چووەتە نێو ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە، ئاسایش چوونە ئەوێ و چاوەڕێ بوون تاوەکو بێتە دەرەوە، کاتێک هاتووەتە دەرەوە، هێزەکان داوایان لێکردووە خۆی رادەستبکات، بەڵام ئەو دەستبەجێ تەقەی لە هێزەکە کردووە.
 
قایمقامی شێخان باسی لەوە کرد، لە رووبەڕووبوونەوەکەدا دوو کارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەستداوە و سێ کارمەندیش بریندارن، هەروەها لەکاتی جێبەجێکردنی یاسادا، تۆمەتبارەکەش کوژراوە.

 

 
تەقەکردنەکە نزیک کاژێر 10:00ـی شەوی سێشەممە بوو. قایمقامی شێخان بە رووداوی گوت، دوو لە بریندارەکانی ئاسایش برینەکانیان سەختە و رەوانەی فریاکەوتنی دهۆک دەکرێن.
 
سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی شێخان گوتی، تۆمەتبارەکە خەڵکی ناحیەی قەسرۆک بوو، پێنج ساڵە هێزە ئەمنییەکان چاودێریی دەکەن، چونکە بازرگانێکی گەورەی مادەی هۆشبەر بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە