بەرگریی شارستانیی سۆران: دوو پارچەی ئەو ئۆتۆمبێلەی کەوتووەتە نێو گەلی عەلی بەگ دۆزرانەوە

56 خولەک له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران راگەیاند، ئەمڕۆ دوو پارچەی ئەو ئۆتۆمبێلەیان دۆزیوەتەوە کە رۆژی هەینی بە 5 سەرنشینەوە کەوتە ناو رووباری گەلی عەلی بەگ.
 
رۆژی پێنجشەممە، 07ـی ئایاری 2026، کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ دوو پارچەی ئۆتۆمبێلەکە دۆزراونەتەوە کە کەوتبووە ناو گەلی عەلی بەگ؛ هیوایەکی زۆرمان هەیە ئەمڕۆ سەرداوێکمان دەست بکەوێت، چونکە ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە بدۆزینەوە، بۆمان دەردەکەوێت، ئایا دوو بێسەروشوێنەکەی دیکەی تێدایە یان نا".
 
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ هەموو کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانی هێناوەتە شوێنی رووداوەکە و 150 کارمەند سەرقاڵی گەڕانن. گوتیشی: "بۆ دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەکە، تەکنیکی موگناتیسی و حەفارە بەکاردەهێندرێت، هەروەها گەڕانەکانمان لەو شوێنە چڕکردووەتەوە کە تەرمی یەکەم منداڵمان لێی دۆزییەوە".
 
شەوی هەینی، 01ـی ئایاری 2026، نزیک کاژێر 10:00ی شەو لەسەر رێگەی هامڵتن و لە نزیک (کانی ماران) لە گەلی عەلی بەگ، ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵی لەدەستدا و بەرەو قووڵایی رووبارەکە هەڵدێرا.
 
لە کاتی رووداوەکەدا، شۆفێرەکە و ژنێک رزگاریان بوو، بەڵام سێ منداڵ بە ناوەکانی (ئادەم خورشیدی 3 ساڵ، لاوەند خورشیدی 7 ساڵ و مینا عیسای 17 ساڵ) پێکەوە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا نووقم بوون.
 
دوای چوار رۆژ لە گەڕان، لە رۆژی 05ـی ئایاری 2026 و دەوروبەری کاژێر 06:00ی ئێوارە، تەرمی یەکێک لە منداڵەکان دۆزرایەوە کە ناوی (لاوەند خورشید) بوو و تەمەنی 7 ساڵ بوو، تاوەکو ئێستاش گەڕان بەدوای دوو منداڵەکەی دیکە و ئۆتۆمبێلەکەدا بەردەوامە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

بەڵگەنامەی دامەزراندنی حەوت هەزار کەس لە کەرکووک دەگۆڕدرێت و بەڕێوەبەر چوار ساڵ دەمێنێتەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بڕیاری دا بەڵگەنامەی دامەزراندنی حەوت هەزار پشکی شارەکە لە کارتی نیشتەجێبوونەوە بگۆڕێت بۆ دوو بەڵگەنامەی دیکە. هەروەها هەموو بەڕێوەبەرەکان لە دوای چوار ساڵ لە مانەوەیان لە پۆستەکانیان بگۆڕدرێن.