دی ئێن ئۆ؛ کارکردن لە بلۆکی نەوتی تاوکی دەستپێکردووەتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای دی ئین ئۆ رایگەیاندووە، لە 9ی نیسانەوە دەستیان بەکارکردنێکی سنووردار کردووەتەوە  و دیوارێکی کۆنکریتیان بەدرێژایی 2.8 کیلۆمەتر دروستکردووە بۆ پاراستنی کارمەندان و دامەزراوە سەرەکییەکانی کێڵگەی نەوتی تاوکی و پێشابوور. 
 
رۆژی 7ی ئایار 2026، کۆمپانیای دی ئین ئۆی نەرویجی راپۆرتی چارەکی یەکەمی 2026ی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە دەستپێکردنەوەی کارەکانی لە هەردوو کێڵگەی تاوکی و پێشابوور کرد.
 
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە سەرەتای ئەمساڵدا کۆمپانیاکە بەرهەمهێنانی باشی نەوتیان لە بلۆکی تاوکی هەبووە کە کۆمپانیاکە خۆی سەرکارە و سەرپەرشتی دەکات.
 
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ دەڵیت، لە رۆژی 9ی نیسان 2026ـەوە، چالاکییە سنووردارەکانی کێڵگەکە دەستیان پێکردەوە، ئەوەش بە نۆژەنکردنەوەی بیرە کۆنەکان و دووبارە دەستپێکردنەوەی هەڵمەتی هەڵکەندنی 8 بیرە نەوتەکە کە پێشتر راگەیاندرابوو.
 
ئەم هەنگاوانە وەک ئامادەکارییەک دێن بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی تاوکی و پێشابوور کاتێک بارودۆخی ئەمنی و بازاڕ باشتر دەبێت.
 
بەپێی راپۆرتەکە، لە سەرەتای چارەکی یەکەمدا دوو بیرە نەوتی نوێیان تەواوکردووە و خستووەتە بەرهەمهێنانەوە، بەڵام وەک رێکاری سەلامەتی کۆمپانیاکە بڕیاریدا بە شێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنان و هەڵکەندنی بیرەکان رابگرێت؛ ئەمەش دوای دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ـی شوباتی 2026 دا.
 
راپۆرتی کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەکات، لە دوای هێرشە درۆنییەکانی ساڵی رابردووەوە، کۆمپانیای DNO دیوارێکی کۆنکرێتی بە درێژایی 2.8 کیلۆمەتر دروستکردووە بۆ پاراستنی کارمەندان و دامەزراوە سەرەکی و هەستیارەکان لە کێڵگەکانی تاوکی و پێشابوور.
 
راپۆرتی چارەکی یەکەم ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی راگرتنی کارەکان و ناڕوونی لە ئاسۆی داهاتوودا، پێشبینی دەکرێت ئاستی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنانەکانی ساڵی 2026 کەمتر بێت لەوەی پێشتر پلانی بۆ داڕێژرابوو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو

نوشتە و سیحر لەنێو ئۆتۆمبێلەکاندا؛ فیتەرێک نهێنییەکانی ژێر بۆنیت ئاشکرا دەکات

دۆزینەوەی ژمارەیەک نوشتە و سیحر لەنێو ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییاندا لەلایەن فیتەرێکەوە، دەرگای لەسەر باسێکی بەرفراوانی سیحر و کاریگەرییەکانی کردووەتەوە، لەکاتێکدا مامۆستایانی ئایینی هۆشداری دەدەن لە مەترسییەکانی و یاساناسانیش باس لەوە دەکەن کە هیچ یاسایەکی تایبەت بە سیحر نییە.