سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە فایەق زێدان کرد و کۆبوونەوە

03-01-2026
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە پیرمام کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئیستحقاقی لایەنەکانیان کرد.
 
ئەمڕۆ شەممە (3-1-2026) سەرۆک مەسعود بارزانی لە هاوینەهەواری پیرمام پێشوازی لە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا "بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ئیستحقاقاتی لایەنەکان و هەنگاوەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا."
 
کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە پرۆسەی سیاسیی عێراق لەبەردەم هەنگاوە دەستوورییەکانی دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەرلەماندایە، لەوانە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
 
دەقی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی:
 
رۆژی شەممە 3ی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کرد.
 
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ئیستحقاقاتی لایەنەکان و هەنگاوەکانی پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە