لە زاخۆ دوو رۆژ کارەبای نیشتمانیی دەبڕدرێت

03-02-2022
یوسف موسا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌ى گواستنه‌وەی‌ كاره‌باى نیشتیمانىی زاخۆ رایگەیاند، رۆژانی هەینی و شەممە لە سەنتەری زاخۆ و دەورووبەری کارەبای گشتیی دەبڕدرێت، ئەوەش بەهۆی گواستنەوەی سێ تاوەری کارەبا و گواستنەوەی هێڵی 132 كه‌یڤى له ‌وێستگه‌ی كاشێ بۆ وێستگه‌ى تلكه‌به‌ر.
 
ئەندازیار هەڤاڵ حەسەن، سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌ى گواستنه‌وه‌ی كاره‌باى نشتیمانی لە زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رۆژانی هەینی و شەممە لە کاژێر 07:00ـی بەیانییەوە تاوەکو 05:00ـی ئێوارە کارەبای نیشتمانی لە زاخۆ دەبڕدرێت. ناوەندی زاخۆ، قەزا، ناحیە و گوندەکانیش بێ کارەبا دەبن."
 
لە لایەکی دیکەوە عوسمان عەزیز، سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێمە لە سنووری زاخۆ 105 موەلیدەمان هەن، لە ئەگەری نەبوونی کارەبای نیشتمانی، بڕیارمانداوە لە کاژێر 08:00ـی بەیانییەوە تاوەکو 05:00ـی ئێوارە سەرجەم موەلیدەکان کار بکەن. تەنیا یەک کاژێر موەلیدەکان پشوو وەردەگرن."
 
بەگوتەی هەڤاڵ حەسەن، هۆكارى بڕینی کارەبای نیشتمانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بڕیارە هێڵی 132 کەیڤی لە وێستگەی کاشێ بۆ وێستگەی تلکەبەر بگوازرێتەوە، هەروەها سێ تاوەر لە ناو گوندی حەسەن ئاڤان لە نزیک تونێلی زاخۆ دەگوازرێنەوە بۆ گوندی کانی رەهاڵ، بۆ ئەوەی تاوەرەکان لە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵک دووربخرێنەوە.
 
ئەندازیار هەڤاڵ حەسەن، سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌ى گواستنه‌وەی‌ كاره‌باى نیشتیمانی لە زاخۆ باسی لەوەش کرد، ئەگەر رەوشی کەشوهەوا باران و بەفر بێت کارەبا وەکو خۆی دەبێت و پچڕانەکە بۆ رۆژانی دواتر دوادەخرێت.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای یەکێتی و بارەگای مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە لە هەولێر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر وەڵامی میران بەکر دەداتەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر و میران بەکر، رۆژنامەڤان و سکرتێری پێشووی وەزیری پێشمەرگە، دوو گێڕانەوەی جیاواز بۆ رووداوەکەی شەوی رابردوو بڵاودەکەنەوە.