لە دهۆک و سلێمانی 18 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران

20-12-2025
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق 18 کەسیان دەستگیرکرد، هەوڵیان دابوو بە شێوەیەکی نایاسایی لە دهۆک و سلێمانییەوە بچنە نێو خاکی عێراقەوە.
 
عەمید حەیدەر کەرخی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو 18 کەسە ویستوویانە وەکو کرێکاری نایاسایی لە پارێزگاکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراقدا کار بکەن.
 
بە گوتەی عەمید حەیدەر، ئەو 18 کەسە خەڵکی چەند وڵاتێکی ئاسیایین، "ژمارەیەکیان لە سنووری دهۆک و بەشەکەی دیکەشیان لە سنووری سلێمانی دەستگیرکراون."
 
وەک بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور ئاماژەی پێدەکات، "ئەو کرێکارە نایاساییانە لە تورکیا و ئێرانەوە هاتوون و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر، بۆئەوەی بزانرێت کێ لە پشت هێنانیانەوەیە."
 
بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، نزیکەى یەک ملیۆن کرێکارى بیانى لە عێراق کار دەکەن. سەندیکاى کرێکارانى عێراقیش دەڵێت، "نزیکەى 70%یان بێ مۆڵەت کار دەکەن."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە