بۆ جاری دووەم؛ بنکەکانی حیزبی دیموکرات لە کۆیە بە درۆن بۆردوومان کران

03-03-2026
ئارمان ئەیووب
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

بۆ جاری دووەم لە ماوەی یەک رۆژدا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە کۆیە بۆردوومان کرد و ئەمجارەیان ناوەندی راگەیاندنی ئەو حیزبە لە کەمپی ئازادی کرایە ئامانج.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو کە لە سەرچاوەیەکی نێو حیزبی دیموکراتەوە وەریگرتووە، هێرشی دووەم پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە کراوە و تێیدا ناوەندی راگەیاندنی ئەو حیزبە لە "کەمپی ئازادی" پێکراوە.
 
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد، هێرشەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام زیانی بە باڵەخانەی ناوەندی راگەیاندنی حیزبەکە گەیاندووە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ و لە کاژێر 08:50 بە کاتی هەولێر، یەکەم هێرشی درۆنی بۆ سەر بنکەکانی ئەو حیزبە لە کۆیە دەستیپێکردبوو.
 
تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە رووداوی راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر بنکەکانی حیزبی دیموکرات، تاوەکو ئێستا کەسێک بە سووکی بریندار بووە.
 
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی رانەگەیاندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

غازی ماڵان. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

قایمقامی هەڵەبجە: هێشتا نەمانتوانیوە یەک بوتڵ گاز بەسەر هەموو خێزانەکانی هەڵەبجەدا دابەش بکەین

قایمقامی هەڵەبجە راگەیاند، دابینکردنی گازی شل لە پارێزگاکە هێشتا ئاسایی نەبووەتەوە و ئەو بڕەی دەگاتە دەستیان زۆر کەمترە لەوەی پێشتر بۆ پارێزگاکە تەرخان دەکرا.