دانیشتی داخراوی پەرلەمانی ئێران بە بەشداریی وەزیری دەرەوە و سوپاسالار بەڕێوەدەچێت
گوتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، دانیشتنی داخراوی پەرلەمان بە بەشداریی وەزیری دەرەوە و سوپاسالاری ئێران دەستی پێکردووە.
گوتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، دانیشتنی داخراوی پەرلەمان بە بەشداریی وەزیری دەرەوە و سوپاسالاری ئێران دەستی پێکردووە.
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیێنێت، بەهۆی "یاریکردنی ئەمریکا"وە هیچ دەستکەوتێک لە دانوستاندنەکان بۆ تاران نابێت و جەختیش دەکاتەوە کە پرسی مووشەکی بۆ ئەوان "هێڵی سوورە".
سەرۆکی ئۆکراینا لە پەیامێکدا کە بە زمانی فارسی بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاند وڵاتەکەی سوپای پاسدارانی ئێران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە. ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی دەڵێت: "ئۆکراینا ئەو هەزاران درۆنەی جۆری شاهید کە شار و گوندەکانمانیان کردە ئامانج، لەبیر ناکات."
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیێنێت، لە وەڵامی بڕیارەکەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ بە "تیرۆریست" ناساندنی سوپای پاسداران، ئەوانیش سوپای وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە بە "گرووپی تیرۆریستی" دەناسێنن
داواکاری گشتیی تاران دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ 15 کەسایەتیی ناسراوی وەرزشی و هونەری دەکاتەوە، میدیای فەرمیی سوپای پاسدارانیش دەڵێت، هۆکارەکە پشتیوانیی ئەو کەسانە بووە لە خۆپێشاندانەکان.
مەسعود پزیشکیان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وەڵامی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت، هێرشکردنە سەر عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە واتای راگەیاندنی شەڕێکی هەمەلایەنەیە دژی خەڵکی وڵاتەکەی.
پارێزگاری کرماشان رایدەگەیێنێت، ژمارەیەکی زۆر لە "رێکخەرانی ئاژاوەکان"ـیان دەستگیرکردووە کە بە گوتەی ئەو "تەقەیان لە هێزە ئەمنییەکان کردووە و مزگەوتیان سووتاندووە." دەشڵێت: "ئەوانە راهێنراو بوون بۆ ئەوەی ژمارەی کوژراوان زیاد بکەن."
رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایدەگەیێنێت، لە ماوەی سێ رۆژدا هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە دۆشکە و بیکەیسی رووبەڕووی خۆپێشاندەران بوونەتەوە و "کۆمەڵکوژی"یان کردوون. بەپێی ئامارەکانی رێکخراوەکەش سێ هەزار و 428 کەس کوژراون.
راوێژکارێکی باڵای رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وەڵامی سەرۆکی ئەمریکادا دەڵێت، پێویستە ترەمپ ئاوڕێک لە بنکەی سەربازیی عودەید بداتەوە و ببینێت "مووشەکەکانی ئێران چۆن کێڵاویانە"، جەختیش دەکاتەوە وەڵامی هەر هێرشێک دەدەنەوە.
میدیای فەرمیی سوپای پاسداران رایگەیاند، سێ تیمی چەکدارییان لە سنوورەکان لەنێوبردووە کە ویستوویانە بۆ کاری "تێکدەرانە" بێنە نێو خاکی ئەو وڵاتەوە.
پێشنوێژی گەورەترین مزگەوتی سوننەکانی ئێران لە پۆستێکدا دەڵێت، کوشتنی هەزاران خۆپێشاندەر لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە، کارەساتێکی دڵتەزێن و بێوێنەیە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا رایدەگەیێنێت، تەرمی چوار هاونیشتمانیی خەڵکی مهاباد کە لە خۆپێشاندانەکانی تاراندا کوژراون، رەوانەی شارەکەیان کراونەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، دووان لە کوژراوەکان خوشک و بران و هێزە ئەمنییەکانیش بۆ رادەستکردنەوەی تەرمی قوربانییەک داوای پارەیان کردووە
گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایدەگەیێنێت، بڕیاری پچڕاندنی هێڵی ئینتەرنێت لەلایەن "ناوەندە ئەمنییەکانەوە" دراوە. دان بەوەشدا دەنێت کە "گوێیان لە نەوەی نوێ نەگرتووە" و ئەوەش وایکردووە "دووژمن" دەرفەتەکە بقۆزێتەوە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، ئەوانەی ئێستا لە شەقامەکانن "تیرۆریستن،" خەڵکی ئێران لە شەوی هەینییەوە ریزی خۆیان "لە تیرۆریستان" جیاکردەوە، "تیرۆریستان" دەیانەوێت بە هەڵگیرسانی شەڕی نێوخۆیی و کوشتنی سەتان هەزار کەس، کەلێنێکی گەورە بخەنە نێو نەتەوەکانی ئێران
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران داوا لە دەسەڵاتی دادوەریی وڵاتەکەی دەکات "بە تووندترین شێوە" سزای ئەو کەسانە بدات کە بە "ئاژاوەگێڕ" ناویان دەبات، لە بەرامبەردا داواکاری گشتیی ئێران هەموو خۆپێشاندەران بە "دووژمنی خودا" دەناسێنێت.
حکومەتی ئێران بۆ یەکەم جار ئاماری کوژراوانی هێزە ئەمنییەکانی لە خۆپێشاندانەکاندا راگەیاند و دەڵێت، 111 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون کە 18ـیان لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە نوێترین راپۆرتیدا ناسنامەی 50 کوژراوی خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، زۆرینەی رەهای کوژراوەکان کوردن
لە کاتێکدا تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران لە راپۆرتێکدا کۆتاییهاتنی خۆپێشاندانەکان و ئاساییبوونەوەی دۆخەکە رادەگەیێنێت؛ رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بە کوژرانی 116 کەس دەکەن و دەڵێن، "خۆپێشاندان لە 185 شار بەردەوامە."
مەسعود پزیشکیان دەڵێت، ئەمریکا پێیوایە بە دنەدانی "کۆمەڵێک ئاژاوەگێڕ" دەتوانێ بە ئامانجە گڵاوەکانی بگات، بەڵام خەیاڵی خاوە، خەڵک پشتیوانی حکومەت و وڵاتی خۆیانن.
میدیای فەرمیی سوپای ئێران دەڵێت، 200 کەسیان دەستگیرکردووە رێکخەری خۆپیشاندانەکانن و "نارنجۆک و چەکیان لەنێو خۆپیشاندانەکاندا پێبووە".
محەممەد موەحدی ئازاد دەڵێت، دەبێ دادگەکان بە وردی و بەبێ بەفیڕۆدانی کات، لێبڕاوانە دەست بکەن بە دادگاییکردنی "خیانەتکاران بە وڵات" و سزایان بدەن، سزای خۆپێشاندەران سێدارەیە.
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایدەگەیێنێت، "سەردەستەی ئاژاوەگێڕەکان"ـیان دەستنیشان کردووە و بەشێکیان دەستبەسەر کراون، ئەوانەشی ماون دەستگیر دەکرێن.
لە کاژێر 22:00ـی شەوی پێنجشەممەوە هێڵەکانی ئینتەرنێت لە ئێران داخراون
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران خۆپێشاندانەکانی وڵاتەکەی بە "پلانی ئیسرائیل و ئەمریکا" ناودەبات، داوا لە هێزە ئەمنییەکان و دەسەڵاتی داد دەکات، "هیچ نەرمییەک" بەرامبەر خۆپێشاندەران نەنوێنن
لەدوای نوێژی هەینی لە شاری زاهیدان خۆپێشاندان دەستیپێکردەوە و تێیدا ژنانی بەلووچ بە حیجابەوە شانبەشانی پیاوان بەشدار بوون. هێزە ئەمنییەکانیش بۆ بڵاوەپێکردنیان گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا
بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەرانی حکومەتی ئێران لە دانیشتنێکی داخراودان بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەک بۆ دۆخی ئابووریی وڵاتەکە
بەڕێوەبەری پزیشکیی دادی پارێزگای سنە دەڵێت، لە سێ مانگەی پاییزی ئەم ساڵ، 8 هاونیشتمانی بەهۆی ژەهراویبوون بە گازەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی فراوانبوونی خۆپێشاندانەکانەوە، ئینتەرنێت لە بەشێکی زۆری شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پچڕاوە یان زۆر لاواز کراوە. وەزیری پەیوەندییەکانی ئێرانیش دان بەوەدا دەنێت کە "بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە" ئینتەرنێتیان سنووردار کردووە. رێکخراوێکی مافی مرۆڤیش دەڵێت، نزیکەی هەزار کەس دەستبەسەر کراون.
نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران بە 171 دەنگ پڕۆژەیاسای پێشنیازکراوی سەرۆککۆماری بۆ بودجەی ساڵی داهاتووی وڵاتەکە پەسند کرد
بە گوتەی بەرپرسانی پارێزگای سنە و ورمێ، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و سەهۆڵبەندان و بە مەبەستی پاراستنی قوتابیان لە هەر جۆرە رووداوێک، سەرجەم قوتابخانەکانی قۆناخی سەرەتایی لە کاتی بەیانیان دادەخرێن و قوتابخانەکانی سەقز، ناحیەی زیویە کاژێرێک و پیرانشاریش دوو کاژێر درەنگتر دەکرێنەوە
بە گوتەی چاودێری گومرگەکانی پارێزگای سنە، کۆی هاوردەی 9 مانگی ساڵی رابردوو (21-03-2025 تاوەکو 21-12-2025)، لە باشووری کوردستانەوە بەراورد بە هەمان ماوەی پار 68% زیادیکردووە
بە گوتەی بەرپرسانی ورمێ و لوڕستان، لە چوار رووداوی هاتووچۆدا لەو دوو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە و 11ـی دیکەش بریندار بوون
بەڕێوەبەری گشتیی گەیاندن و تەکنۆلۆژیای زانیاریی پارێزگای سنە دەڵێت، بەهۆی کڕێوە و بایەکی تووند، تۆڕی پەیوەندی و ئینتەرنێتی 189 گوند نەما، پاش هەوڵەکانیان کێشەی 86 گوند چارەسەر بوو، هێشتا 103 گوند ماون.
بەڕێوەبەری کارەبای پارێزگای سنە دەڵێ، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە کارەبای 326 گوندی پارێزگاکە بڕا، بەڵام لە ئەنجامی کارەکانیان کارەبای 79 گوند گەڕاوەتەوە و هەوڵ دەدەن کارەبای 247 گوندەکەی دیکەش بگەڕێننەوە.
بەڕێوەبەری کەشناسیی مهاباد رایگەیاندووە، شاری تیکاب لە 24 کاژێری رابردووەوە بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما بۆ 17ی ژێر سفر، ساردترین شاری ئێران بووە. شەوی رابردووش ساردترین شەوی ساڵ بووە لە پارێزگای ورمێ.
بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ورمێ دەڵێ، هاونیشتمانییەک لە گوندی ئاڵواتانی میرئاوا بە رنووی بەفر گیانی لەدەستداوە و 3 هاونیشتمانیی دیکەش بێسەروشوێنن.
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی زانکۆی پزیشکیی کرماشان دەڵێ، پاسێک لە رۆژهەڵاتی شاری کرماشان وەرگەڕاوە و 25 کەس برینداربوون
سەرۆکی ناوەندی ئاماری ئێران رایدەگەیێنێت، لە 6 مانگی سەرەتای ساڵی 1404ـی هەتاویی (21-3-2025 تاوەکو 22-9-2025)، رێژەی هاوژینی لەو وڵاتە نزیکەی 8٪ کەمیکردووە و خواستی منداڵبوونیش لای ژنانی سەرووی 35 ساڵ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
پەیوەندییە گشتییەکانی پارێزگای سنە رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی کانوونی یەکەم، سەرجەم قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دادەخرێن
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خانووبەرەی پارێزگای سنە رایگەیاندووە، 53%ی خانووی گوندنشینانی پارێزگای سنە، مەرج و پێوەری ستانداردیان تێدا نییە و جێی دڵنیایی نین
بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاژەڵداریی ورمێ دەڵێت، "نەخۆشیی تەبەق گەیشتووەتە پارێزگای ورمێ، بۆیە پێویستە هەرچی زووە ئاژەڵەکانیان بکوتن."