گەشتوگوزار: لە 6 رۆژدا نزیکەی 700 هەزار کەس سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان کردووە

03-07-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی شەش رۆژدا نزیکەی 700 هەزار گەشتیار و سەردانیکار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان لە هەرێمی کوردستان کوردستان کردووە، کە نزیکەی 400 هەزار کەسیان گەشتیار بوون، زۆرترین گەشتیاریش سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێریان کردووە.
 
رۆژی دووشەممە، 3-7-2023، ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە ماوەی شەش رۆژدا، واتە  لە رۆژی 26-6-2023، تاوەکو رۆژی 1ـی تەمموزی 2023،  689 هەزار و 889 گەشتیار و سەردانیکار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە."
 
ئیبراهیم عەبدولمەجید، روونیکردەوە، گەشتیار بەپێی رێکخراوی گەشتیاریی جیهانی ئەوانەن کە لە 24 کاژێر زیاتر لە شوێنێک دەمێننەوە، بەڵام سەردانیکار ئەوەیە لەو ماوەیە کەمتر دەمێنێتەوە.
 
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان گوتی لە ماوەی ئەو شەش رۆژەدا 143 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەولێریان کردووە، 113 هەزار سەردانی پارێزگای سلێمانی، 96 هەزار سەردانی پارێزگای دهۆک و 100 هەزاریشیان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کردووە.
 
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار پێیوایە بەپێی ئەو راپرسی و ژمارانەی لەلای ئەوان هەیە، هەر گەشتیارێک  لە ماوەی 3 رۆژ مانەوە لە هەرێمی کوردستان لەنێوان 250 بۆ 300 دۆلار خەرج دەکات.
 
ئەمڕۆ دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەرتی تایبەت ئامادەکاری تەواوی کرد بۆ پێشوازیی لە گەشتیاران بەشێوەیەکی شارستانیانە و هەموو هەوڵەکانی خۆشی بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام و لەبار بۆ گەشتیاران خستەگەڕ.
 
دەستەکە سوپاسی کارمەندانی پۆلیس، هیزەکانی بەرگریی شارستانی و فریاکەوتن، ئاسایشی بازگەکان و کارمەندانی تەندروستی و فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی و دەروازە نێوەدەوڵەتیەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی گەشتوگوزار، کەرتی تایبەت، وەبەرهێنەران، خاوەن پرۆژە گەشتیارییەکان، کۆمەڵگا گەشتیارییەکان، کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان، یەکێتی فرۆکەوانی و گەشتیاری و حەج و عومرە دەکات کە هاوکاربوون لە بەجێبەجێکردنی پلانەکان.
 
 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە