ماڵپەڕی شەفافیەت: داهاتە نانەوتییەکانی ساڵێکی سلێمانی و هەڵەبجە زیاترە لە یەک تریلیۆن دینار

04-01-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بە گوێرەی ماڵپەڕی شەفافییەت کە تایبەتە بە خستنەڕووی داهاتە نانەوتییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، لە ساڵی 2023دا داهاتەکانی ئەو سنوورە یەک تریلیۆن و 173 ملیار دینار بووە.
 
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، "داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی کورتهێنانی هەیە، جگە لە تەرخانکردنی بەشێکی داهاتەکان بۆ مووچە و خزمەتگوزارییەکان زۆرینەی داهاتەکانی ئەو دوو پارێزگایە دەگەڕێنەوە بۆ حکومەت".
 
بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافییەت، کە تایبەتە بە خستەڕووی داهاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بە ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان، لە ساڵی 2023دا داهاتەکانی ئەو ناوچانە زیاتر لە یەک تریلیۆن و 173 ملیار و  618 ملیۆن دینار بووە.
 
ئەو داهاتانە داهاتی گەنجینەکانی یەک، دوو، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین و هەڵەبجە بووە، داهاتەکانی 28 وەزارەت و دەستە بووە کە بەمشێوەیە دابەش دەبێت:
 
- دوو دەستە
- 109 بەڕێوەبەرایەتی گشتی
- 516 بەڕێوەبەرایەتی
- 781 فەرمانگە
- 4 هۆبە
- 828 فەرمانبەریش کاریان لێکردووە
 
ماڵپەڕەکە ئەوەی رووننەکردووەتەوە ئەو داهاتانە لە چی کۆکراونەتەوە، بەڵام زۆرترینی ئەو داهاتانە لەم بابەتانە کۆکراونەتەوە: دەروازەی سنووری، فڕۆکەخانە، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، گومرک، کرێی کێش و پێوەرەکان، ئۆتۆمبێل، تابلۆ، داهاتی شارەوانییەکان، رسووماتی بەخشین و ژینگە. داهاتەکانیش بەشێوەی نەختینەن، چەک و لەبرێتی (مەقاسە) وەرگیراون.
 
لوقمان وەردی، جیگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "داهاتەکانی سلێمانی لەگەڵ ئەوەی روونکراوەتەوە، بەڵام کورتهێنانی هەیە، پرۆژەکان پەکیان کەوتووە، خزمەتگوزارییەکان وەکو پێویست نین، بۆیە ئومێدەوارین داهاتی پارێزگاکانی دیکەش کە زۆر زیاترن لە داهاتەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە روونبکرێنەوە".
 
بەپێی ماڵپەڕەکە، مانگی 12ـی ساڵی 2023، داهاتەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 59 ملیار و 486 ملیۆن دینار بووە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 15-12-2022، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەکو نیشاندانی نیگەرانی لە حکومەت، کە نزیکەی 50 رۆژ دەبوو بەشداریی کۆبوونەوەکانی حکومەتی نەدەکرد، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بەگەڕخستنی ئەو ماڵپەڕەی راگەیاند، ماوەیەک بوو یەکێتی بە ناوی "تۆش بیزانە.."ـەوە رێکلامی بۆ دەکرد و ناوی لێنابوو "سیستمی چاودێری و رێکخستنی داهاتی فەرمانگەکان."، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی هیچ لێدوانێکیان لەبارەوە نەدا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.