رووداو دیجیتاڵ
هێزێکی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بۆ کۆنترۆڵکردنی شەڕەکەی ئێوارەی بەرەو گوڵەخانە بەڕێکەوت.
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود بە رووداوی گوت، "بە ئاڕپیجی لە ماڵەکەم دراوە و گولـلە بەر سەری کوڕەکەم کەوتووە، بەڵام لە ژیاندا ماوە."
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی سەیدسادق بە رووداوی گوت، "کوژراوێک هێندراوەتە نەخۆشخانەکەمان و ناوی دابان عوسمانە و پێمان گوتراوە پێشمەرگەی کاکە حەمەیە."
موقەدەم بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە رووداوی گوت، "لە گوڵەخانە شەڕ بەردەوامە."
موقەدەم بەرزان عوسمان گوتیشی، "هیچ کوژراو و بریندارێک نەهێنراوەتە نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە."
ئەمشەو پێنجشەممە، 04-04-2024، عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، جێگری پێشووی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "دوای ئەوەی ناکۆکییەکانی نێو حیزب قووڵبوونەوە و بڕیاریاندا کۆنگرەی نائاسایی بکەن، منیش بڕیارمدا بەشداری بکەم، بەڵام داوام لێکرا نەچم، منیش داواکەم قبووڵکرد و ئەوانیش کۆنگرەی خۆیان بەست و هەرچی ناتۆرە هەیە بە ئێمەیان هەڵبەست ئێمە بێدەنگ بووین."
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود گوتی: "ئەمڕۆ ئاسایش پەیوەندییان کرد کە کاریان نەماوە و دەتوانن بچنە ناو خانووەکەی خۆیان لە نزیک گوڵەخانە، منیش چەند کەسێکم ناردەوە بۆ ئەوەی خانووەکە ئامادە بکەن بۆ جەژن، بەڵام هێرشیانکردە سەریان و کاکە حەمە بە دەستی خۆی ئارپیجی لە خانووەکەم داوە، کە یەک کیلۆمەتر لێک دوورین."
.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ