لە سێ رۆژدا پێنج کۆڵبەر لە هەورامان بریندار بوون

04-04-2024
پەیمان محەممەد
نیشانەکردن کۆڵبەران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە سێ رۆژی رابردوودا، لانیکەم پێنج کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری تەتەی هەورامان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران یان کەوتنەخوارەوە بریندار بوون.
 
بەپێی راپۆرتی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەممە 03-04-2024، کۆڵبەرێکی تەمەن 30 ساڵ بە ناوی کەریم، خەڵکی گوندی کۆڵیژی سەر بە شاری سەوڵاوای پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانی سنووری تەتەی هەورامان بریندار بوو.
 
هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە، مل و پشتی ئەو کۆڵبەرە زەبری بەرکەوتووە و هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش رێگرییان لە هاتنی تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا و گواستنەوەی کردووە؛ بەڵام دواتر لەلایەن هاونیشتمانییانەوە گەیێندراوەتە نەخۆشخانە.
 
هەروەها رۆژی دووشەممە، 01-04-2024، لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان، لانیکەم چوار کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی ئیبراهیم یەعقووبی، سیاوەش کاکەیی، فەرەیدوون و فوئاد بریندار بوون.
 
ملەی تەتە دەکەوێتە نێوان شارەکانی پاوە و مەریوان لە پارێزگاکانی کرماشان و سنە، یەکێک لە رێگەکانی هاتووچۆی کۆڵبەرانە و لەو رێگەیەوە زیاتر کەلوپەلی کارەبایی نێوماڵ و پۆشاک دەگوازنەوە.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی بۆ رۆژنامەنووسان: بەرژەوەندیی گشتی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بپارێزن

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، "بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەکی گونجاو و دوور لە هەر کۆتوبەندێک بۆ کاری میدیایی." داواش لە رۆژنامەنووسان دەکات، بەرژەوەندیی گشتی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بپارێزن