مەسرور بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی سێناتی ئەمریکا کرد

04-05-2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی سێناتی ئەمریکا کرد و شاندەکە پشتگیریی ئەمریکایان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. 
 
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 4ـی ئایار، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێكى ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا كرد كه‌ له‌ سێناتۆر تێد بە‌د و سێناتۆر جۆنى ئێرنتس پێكهاتبوو.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا کە ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و مارک ستر،ۆ کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوون، "گفتوگۆ لەبارەی برەودان بە پەیوەنديی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و گرنگیی پاراستنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا." 
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "شاندی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، پشتگیریی وڵاتەکەیان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە."
 

سەرۆکی حکومەت لای خۆیەوە، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمریکای کرد، بەتایبەتی لە پشتگیریکردنی پێشمەرگەدا. جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنەکان و هەروەها رێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووريی هەرێمی کوردستان کردەوە.
 
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و شەفاف و دادپەروەرانە، بە بەشداری هەموو لایەنەکان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان کرایەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.