رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ شەممە، 4ـی ئایار، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چارلی پاکانا مانانگان، باڵیۆزی نوێی فلیپین لە عێراق کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی کارەکەی دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی نوێی فلیپین سوپاسی پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەیيی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ