نێچیرڤان بارزانی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران دەچێتە ئێران

04-05-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، سبەی (یەکشەممە، 05-05-2024) سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و لەگەڵ عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆمار، محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمان و بەرپرسانی دیکەی ئێران کۆدەبێتەوە.
 
میدیای ئێران هەواڵی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان بڵاوکردەوە. ئاژانسی میهری ئێران دەڵێ: سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دوو لایەنەیە.  
 
نێچیرڤان بارزانی مەبەستیێتی، پەیوەندیی نێوان هەولێر و تاران تووندوتۆڵ و باشتر بکات. پێشتریش پەیامی دڵنیایی داوەتە ئێران کە هەرێمی کوردستان هەڕەشە نییە بۆ سەر ئێران و مەبەستیانە پەیوەندییەکی باش لەنێوانیاندا هەبێت. 
 
ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران، دوای ئەوە دێت، کە هەفتەی رابردوو سەردانێکی چەند رۆژەی بۆ بەغدا کرد، قۆناخێکی تازە و گەشەسەندووی لە پەیوەندی هەولێر و بەغدا دروست کرد.
 
لە 10 ساڵی رابردوودا، ئەمە چوارەم جارە نێچیرڤان بارزانی سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات. پێشتر دوو جار وەکو سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جارێک وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تارانی کردووە.
 
لە 04-08-2013، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەوکاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێكی فەرمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گەیشتە تاران و بەشداریی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی (حەسەن رووحانی) سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەوکاتەدا کرد.
 
لە 16-10-2015، لەسەر بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
 
لە 21-01-2018، سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران، سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران کۆبووەوە.
 
لە 03-08-2021، وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد و بەشداریی لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری نوێی ئەوکاتەی ئێراندا کرد.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.