رووداو دیجیتاڵ
کچێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان کە نیشتەجێی گەڕەکی فاتحی ناوچەی رەزانی ناوەندی شاری ئامەدی پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستانە، دیار نییە و خێزانەکەی داوای یارمەتی لە کاربەدەستان دەکات.
کچەکە لە شەوی هەینی دووی ئایاری 2025ـەوە دیار نییە.
دایکی دەلال جومعە دەڵێت، کچە تەمەن 13 ساڵەکەی دەوروبەری کاژێر 22:00ـی شەو بۆ کڕینی نان چووەتە دەرەوە.
دایکی دەلال دەڵێت، دوای ئەوەی کچەکەی دواکەوتووە، نیگەران بووە و چووەتە دەرەوە و لەو کاتەدا بینیویەتی چەند کەسێكی نەناسراو بە زۆر سواری ئۆتۆمبێلێکی دەکەن و دەیڕفێنن.
خێزانی دەلال دۆخەکەیان بە پۆلیس راگەیاندووە و داوای دۆزینەوەی کچەکەیان دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ