بێگەرد تاڵەبانی: بەغدا رازی نەبوو سەرجەم بەرهەمی گەنمی جووتیاران وەربگرێت

04-06-2024
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، داوایان لە بەغدا کردووە سەرجەمی بەرهەمی گەنمی جووتیاران وەربگیرێت، بەغدا رازیبوو کە 700 هەزار تۆن گەنم وەربگرێت "ئێمەش بە ناچاری قبووڵمان کرد." 
 
رۆژی سێشەممە، 04ـی خوزەیرانی 2024 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "بەغدا بۆ دیاریکردنی بڕی ئەو گەنمەی وەریدەگرێت داوای جیاکردنەوەی سنووری ناوچەکان و راپۆرتی وردیان لێکردین و پێشکێشمان کرد. هەر زانیارییەک بەغدا لەبارەی رووبەری چێندراو داوای کردبێت پێشکێش کراوە."
 
هاوکات بێگەرد تاڵەبانی باسی ناردنی "نامەیەکی تایبەت" دەکات کە بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراقی ناردووە لەبارەی گەنمی جووتیاران و دەڵێت: "نامەی تایبەتیم بۆ سوودانی نارد و داوای وەرگرتنی گەنمی زیاترمان کرد."
 
هەروەها بێگەرد تاڵەبانی لەبارەی بنەمای وەرگرتنی گەنمەوە گوتی: "رەتمانکردەوە 500 هەزار تۆنی ساڵی رابردوو بکرێتە بنەمای وەرگرتنی گەنم."
 
لەبارەی ئەوەی بەغدا بۆچی رازی نەبووە ملیۆنێک تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت، وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەکرد: "بەغدا بە پاساوی ئەوەی بودجەی تەرخانکراو بەش ناکات رازینەبوو." بۆیە "لە ناچاری بەبڕیاری وەرگرتنی 700 هەزار تۆن گەنم رازیبووین."
 
ئەو وەزیرە دەڵێت: "بەغدا بۆ دیاریکردنی بڕی ئەو گەنمەی وەریدەگرێت داوای لێکردین رووپێووی ئاسمانیی رووبەری چێندراو بکەین."
 
رۆژی یەکشەممە 2ی حوزەیرانی 2024 حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو باسی لە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کرد و هۆکاری دواکەوتنیشی خستە ئەستۆی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان.
 
گەرعاوی گوتی، تاوەکو ئێستا ناوەندەکانی وەرگرتنی گەنمیان لە هەرێمی کوردستان نەکردووەتەوە، "لە کاتێکدا وەکو وەزارەتی بازرگانی هەموو شوێنەکان بۆ وەرگرتنی گەنم ئامادەن."
 
گەرعاوی رایگەیاند، بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، "چاوەڕێی بەڕێز وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەکەین ئەو 700 هەزار تۆنە بەسەر جووتیارانی هەرێمی کوردستاندا دابەش بکات، بۆ ئەوەی جووتیاران  گەنمەکانیان رادەست بکەن و ئێمەش دەرگەی سایلۆکانمان بکەینەوە." 
 
ئەوە لە کاتێکدایە، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەرهەمی گەنمەکەی ملیۆنێک و 500 هەزار تۆنە. بەو پێیەش بەغدا تەنیا ئامادەیە 700 هەزار تۆنی وەربگرێت. 
 
پێشووتریش وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت: "جووتیارانی کورد دەچن لە بازاڕی رەشدا ئەو گەنمە دەفرۆشنەوە بە بازرگانانی عەرەب و ئەوانیش رادەستی سایلۆکانی عێراقی دەکەن بەو نرخە پاڵپشتیکراوەی عێراق کە دایناوە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.