رووداو دیجیتاڵ
وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەڵێت، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردراوە حکومەت لە پێشینەی هاوسەرگیریی کوڕ و کچی شەهیدان لەگەڵ زیندانییانی سیاسی خۆش ببێت.
بابەتەکە دووەم تەوەری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو. کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کرا.
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو دا گوتی، لەدوای بڕیارەکە ئیدی پێشینەی هاوسەرگیری لەو دوو چینە ناسەندرێتەوە.
بڕیارەکە بۆ زیندانییانی سیاسی خۆیان دەگرێتەوە، نەک منداڵەکانیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ