لە سەرێکانی ژمارەیەک چەکدار لەسەر ئایسکریم منداڵێک بریندار دەکەن

04-07-2022
وێنەی ئەو منداڵەی چەکدارەکان برینداریان کرد
وێنەی ئەو منداڵەی چەکدارەکان برینداریان کرد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە شارۆچکەی سەرێکانی ـی رۆژئاوای کوردستان، چەکدارانی بزووتنەوەی ئەلسائیروون کە سەر بە تورکیان، تەقەیان لە منداڵێکی ئایسکریم فرۆش کرد و برینداریان کرد. 
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو منداڵە ناوی حەمید خەڵەفە و تەمەنی 12 ساڵانە، چەکدارەکان ویستوویانە بێبەرامبەر دۆندرمەکەی ببەن، ئەویش رێگەی پێنەداون، چەکدارەکانیش تەقەیان لە قاچەکانی کردووە و بە گولـلە برینداریان کردووە.
 
دوای رووداوەکە کە رۆژی یەکشەممە 3.7.2022 روویداوە، منداڵەکە گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی سەرێکانی و لەوێ چارەسەر وەردەگرێت. 
 
لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 4.7.2022 روانگەی عەرەبی لە گرێسپی رایگەیاند لەسەر ئەو دۆسیەیە سێ چەکداری گرووپی بزووتنەوەی سائیروون دەستگیرکراون و رەوانەی دادگە کراون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند منداڵێک 194 سکەی زیویان دۆزیوەتەوە.

لە بێستانسووری سلێمانی چەند منداڵێک بۆ قارچک دەگەڕێن و سکەی زیو دەدۆزنەوە

ماوەی 12 رۆژە لە گوندی بێستانسوور لە ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی، پێنج منداڵی دانیشتووی گوندەکە، کە تەمەنیان لە نێوان 9 بۆ 15 ساڵدایە، لە کاتی گەڕان بەدوای قارچکدا لە دەشتەکانی دەوروبەری گوندەکە، 194سکەی زیویان دۆزیوەتەوە.