گڵۆپی سویچ پلاک و کەللەی بارگاویکردنی مۆبایل لە پڕۆژەی رووناکی چەند کارەبا دەبەن؟

04-08-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەنگۆیەک لە سۆشیاڵمیدیا بڵاوبووەتەوە، کە گوایە گڵۆپی سویچ پلاک و کەللەی بارگاویکردنی مۆبایل کارەبایەکی زۆریان پێویستە لە پڕۆژەی رووناکی دا، بەڵام بە گوێرەی بەدواداچوونێکی رووداو پارەیەکی زۆر کەم دەبەن.
 
بە گوێرەی دەنگۆکان هەر گڵۆپێکی سویچ پلاک رۆژانە بایی 500 دینار کارەبا خەرج دەکات، بەڵام بە گوێرەی بەدواداچوونی رووداو، ئەو گڵۆپانە، ئەگەر 24 کاژێر هەڵکراو بن، لە مانگێکدا تەنیا 5 دینار خەرجی کارەباکەیەتی لە پڕۆژەی رووناکی.
 
ئەو گلۆپە لە هەر کاژێرێدا 0.0001 کلیۆوات کارەبای پێویستە، کە لە 24 کاژێردا دەکاتە 0.0024 کلیۆوات، ئەگەر 72 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک هەژمار بکەین لە رۆژێکدا دەبێتە 0.17 دینار و لە مانگێکدا دەبێتە 5.1 دینار. واتە ئەگەر لە ماڵێکدا 20 سویچ پلاکی گڵۆپدار 24 کاژێر کار بکەن، تێچووەکەیان 100 دینارە.
 
هەر بە گوێرەی دەنگۆکان تێچووی 24 کاژێر کارکردنی کەللەی بارگاویکردنی مۆبایل 1000 - 2000 دینارە، بەڵام "ئەوەشیان راست نییە."
 
بە گوێرەی بەدواداچوونەکە، هەر کەللەیەکی بارگاویکردن 0.02 کیلۆوات کارەبا دەبات، کە لە 24 کاژێردا دەکاتە 0.48 کیلۆوات، تێچووەکەی لە رۆژێکدا ئەگەر 24 کاژێر کار بکات دەکاتە 35 دینار، کە لە مانگێکدا دەکاتە 1050 دینار.
 
ئەگەر لە ماڵێکدا شەش کەللەی بارگاویکردن 24 کاژێر کار بکەن، تێچووی سەرجەمیان لە مانگێکدا 6300 دینارە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.