رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی رۆڤیا-هەولێر، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
سەعید عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی هاتووچۆی رۆڤیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رووداوەکە کاژێر 09:45ی ئەم بەیانییە بووە. شۆفێرێک کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە ئۆڤەرپاسێک دا کێشاوە.
لە رووداوە هاتووچۆکەدا، پێشمەرگەیەک کە لای ئۆڤەرپاسەکە وەستابوو، لەگەڵ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە، هاوژینەکەیی و منداڵێکیان گیانیان لەدەستداوە.
ئەو پێشمەرگەیەی لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە، خەڵکی گوندی بەردەسۆر بوو لە سنووری ناحیەی رۆڤیا.
ئەو خێزانەش خەڵکی هەولێر بوون. لە دهۆکەوە بەرەو هەولێر دەگەڕانەوە و لەنزیک ئۆڤەرپاسی گوندی بەردەسۆر، تووشی ئەو رووداوە هاتووچۆیە بوون.
ناو و تەمەنی ئەو کەسانەی لە رووداوە هاتووچۆکەدا گیانیان لەدەستدا:
دەهام حاجی رەمەزان - 35 ساڵ
بەهرۆز قادر ئەحمەد - 54 ساڵ
ئەڤین ئیسماعیل - 21 ساڵ
بنار بەهرۆز قادر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ