کوردانى فەیلی رەوتێکى نوێى سیاسی پێکدەهێنن

04-10-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
رەوتێکى سیاسى نوێى کوردانى فەیلى پێکدەهێندرێت و ئەو دادوەرە کوردە سەرۆکایەتى دەکات، کە لە لەسێدارەدانى سەدام ئامادە بوو.
 
رەوتى نیشتمانى کوردانى فەیلى، ناوى رەوتە نوێیەکەیە، کە بڕیارە 5ى تشرینى یەکەم بە فەرمى لە بەغدا رابگەیێندرێت.
 
مونیر حەداد، سەرۆکى رەوتەکە بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: ئەندامانى رەوتەکەیان بەشێکن لە گەلى کورد و شانازى بە نەتەوەکەیانەوە دەکەن.
 
مونیر حەداد لە کاتى لەسێدارەدانى سەدام حوسێن سەرۆکى پێشووى عێراق لە ساڵى 2006 وەک دادوەرى دادگەى باڵاى تاوانەکان ئامادە بوو.
 
مونیر حەداد گوتى، "کوردانى فەیلی لە دواى ئازادکردنى عێراق لە 2003 رووبەڕووى پەراوێزخستن بوونەتەوە، سەرکردەمان لە پارتە کوردى و شیعی و لیبڕاڵى و چەپەکاندا هەن، بەڵام  زۆر لە مافەکانمان فەوتاون".
 
دەسەڵاتى پێشووى حیزبى بەعس لە دواى ساڵى 1980 بەگوێرەى بڕیارى ژمارە 666، زۆرینەى کوردانى فەیلی دەرکرد و دەستى گرت بە سەر موڵک و ماڵیاندا و ژمارەیەکى دیکەى لە کوردانى فەیلی  لەسێدارەدا. 
 
مونیر حەداد گوتى، "گرووپێکى دیاریکراو هەژموونى دۆزى کوردانى فەیلییان کردووە، کە نوێنەرایەتى کوردانى فەیلی ناکەن".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.