دادگای ئەمریکا سکاڵایەکی لە دژی مەسرور بارزانی رەتکردەوە

04-10-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دادگەی ئەمریکا ئەو سکاڵایەی رەتکردووەتەوە کە لە دژی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەسوکارەکەی و ژمارەیەک کەسایەتی تۆمارکرابوو.
 
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "رۆژی چوارشەممە 2-10-2024، دادوەر راندۆلف مۆس، دادوەری فیدراڵیی ئەمریکا لە واشنتن، ئەو داوا و سکاڵایەی لە دژی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەسوکارەکەی و 63 کەسایەتی تۆمارکرابوو، بە تەواوی رەتکردەوە، ئەویش بەهۆی بێ بنەمایی و ناڕاستی داواکان".
 
لە هەواڵی ماڵپەڕەکەدا هاتووە: "سکاڵاکاران لە لایەن کەسێکەوە سەرپەرشتی دەکرێن کە لە ئەڵمانیا لە لایەن دادگاوە سزای تاوانکاری بەسەردا سەپێنراوە".
 
بەپێی ناوەڕۆکی هەواڵەکە: "دادوەر مۆس لە دانیشتنی دادگادا، هۆشداری دا کە ئەگەر سکاڵاکاران لە دروستکردنی تۆمەتی بێ بنەما بەردەوامبن ئەوا بە تووندترین شێوە سزا دەدرێن".
 
تیمی یاسایی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا لە دانیشتنی دادگە ئامادە بووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: "تیمەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سکاڵایە شەڕێکی سیاسییە لە سەروبەری هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دا  و خراپ بەکارهێنانی دادگایە بۆ مەبەستی سیاسی".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە