ئاسایشی سلێمانی 19 کەس بە تۆمەتی نووشتە و جادووکردن دەستگیردەکات

04-11-2023
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی 19 کەسیان بە تۆمەتی فریودانی هاووڵاتییان و ئەنجامدانی نووشتە و جادوو دەستگیرکردووە.
 
رۆژی شەممە، 4-11-2023، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ڕێگریکردن لە فریودانی هاووڵاتییان، لەچەند ڕۆژی رابردوودا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەچەند هەڵمەتێکدا 19 کەسیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری نووشتە و جادوو دەستگیرکرد.
 
بەگوێرەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەکاتی دەستگیرکردنیان دەستگیراوە بەسەر سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی کە بۆ مەبەستی نووشتەکردن و هەڵخەڵەتاندنی هاووڵاتییان بەکاریانهێناوە بۆ دەستکەوتنی بڕێک پارە.
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئێستا سەرجەم ئەو تۆمەتبارانە راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
 
ئەوەش پاش ئەوەدێت، 28ـی ئۆکتۆبەری 2023، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە پارێزگای هەڵەبجە و قەزای بازیان، بە تۆمەتی فریودان و سیحر و نووشتە و جادوو، دوو کەسیان دەستگیرکردووە.
 
پێشتریش، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند،  لە 25ـی ئایار لە قەزای چەمچەماڵ حەوت کەسیان لە ئەندامانی خێزانێک دەستگیرکردووە، کە بە رێگە و مەبەستی جیاواز، جادوو و نووشتەیان بۆ هاووڵاتییان کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.