دوای ئەوەی قەیووم بۆ شارەوانییەکەی دانرا لە ئێلیهـ گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو

04-11-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە قەیووم بۆ شارەوانیی شاری ئێلیهـی باکووری کوردستان دانرا، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و بەشێک لە هاونیشتمانییان لەبەردەم باڵەخانەی شارەوانی روویدا.
 
هاوسەرۆکی شارەوانیی ئێلیهـ و ژمارەیەک لە خەڵکی شارەکە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تشرینی دووەم لەبەردەم باڵەخانەی شارەوانی کۆبوونەوە و داوایان لە هێزە ئەمنییەکان کرد شوێنەکە چۆڵ بکەن. هێزە ئەمنییەکان ئەو داواکارییەیان رەتکردەوە و بەو هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکاندا روویدا.
 
بەیانیی ئەمڕۆ سۆنگول سۆنوک، هاوسەرۆکی شارەوانیی ئێلیهـ بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە کارەکەی دوورخرایەوە و ئەکرەم جانئاڵپ، پارێزگاری ئێلیهـ بە قەیووم لە شوێنی دانرا.
 
هاوسەرۆکی شارەوانیی ئێلیهـ گوتی، ئەو بڕیارە نایاساییە قبووڵ ناکەن و رێگە نادەن ئیرادەی خەڵک پێشێل بکرێت.
 
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس سۆنوک پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە هەڵبژاردنەکانی 31ی ئاداردا بە بەدەستهێنانی زۆرترین ژمارە لە تورکیا پۆستی سەرۆکی شارەوانیمان بردەوە، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بگوترێت، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ئیرادە پێشێل کرا. ئێمە هەرگیز ئەم رژێمە تاڵانکار و زەوتکارەمان قبووڵ نەکردووە و ئێستاش قبووڵی ناکەین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باوکی ئاڤێستا

باوکی ئاڤێستا: لەکاتی عومرەکردندا نزامان کرد و خودا تەرمی کچەکەمی دایەوە

باوکی ئاڤێستا دەڵێت، تەرمی کچەکەی لە بارزان بە خاک دەسپێردرێ؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لەکاتی عومرەکردندا نزای زۆریان کردووە بۆ ئەوەی تەرمی کچەکەی بدۆزرێتەوە ''و خودای گەورە تەرمەکەی داینەوە.''