مامۆستایەکی زمانی کوردی لە سنە بەند دەکرێ

04-11-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مامۆستایەکی خۆبەخشی زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی رێکخراوی کولتووری- کۆمەڵایەتیی نۆژین لە شاری سنە دەبرێتە گرتووخانە. 

رێکخراوی نۆژین شەوی سێشەممە، 05-11-2025 بڵاویکردەوە، دادگەی سنە، ئیدریس منبەری، مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی رێکخراوەکەی ئاگادارکردووەتەوە، رۆژی شەممەی داهاتوو بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی خۆی بچێتە دادگەی سنە.
 
رێکخراوەکە رایگەیاندووە، ئیدریس مینبەری کە لە کاتی ناڕەزاییەکانی دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی دەستبەسەرکرا و چەندین جار و بە چەندین تۆمەت دادگایی کرا، بە ساڵێک بەندکران سزادراوە و ئاگادار کراوەتەوە شەممە بچێتە دادگە تاوەکو لەوێوە رەوانەی گرتووخانە بکرێ. 
 
ئیدریس مینبەری رۆژی 18-12-2022 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەرکرا و دوای ماوەیەک بە کەفالەت ئازاد کرا. ئەو هاونیشتمانییە لە 09-10-2023 لە دادگەی تاوانی سنە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی و پێکهێنانی دەستە و گرووپ دژی دەسەڵات سزای ساڵێک بەندکردن و دوورخستنەوەی بۆ گرتووخانەی دزڵئاوای کرماشان سزا درا. 
 
ئیدریس مینبەری ئەوکات رایگەیاند، دادگە بەهۆی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی، پشتیوانیکردن لە خۆپێشاندان و ناڕەزایی خەڵک، باوەڕ بە فرە نەتەوەییبوونی ئێران و ئاڵای کوردستان و کۆمەڵێک هۆکاری دیکە، سزاکەی بەسەردا سەپاندووە.
 
رێکخراوی کولتووری- کۆمەڵایەتیی نۆژین ساڵی 2010 دامەزراوە و لە شار و گوندەکانی پارێزگای سنە کۆرسی فێرکردنی زمانی کوردی دەکاتەوە.
 
ئیدریس مینبەری لە دامەزرێنەرانی رێکخراوی کولتووری- کۆمەڵایەتیی نۆژین و لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری و مامۆستایانی زمانی کوردی ئەو ئەنجوومەنەیە و چالاکڤانێکی دیاری شاری سنەیە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

میران بەکر، سکرتێریی رۆژنامەڤانی وەزیری پێشمەرگە.

سکرتێرێکی وەزیری پێشمەرگە: هێزێکی یەکێتی لە هەولێر ئەشکەنجەیاندام

میران بەکر، سکرتێری وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هێزێکی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی یەکێتی" لە شاری هەولێر دەستبەسەریان کردووە و ئەشکەنجەیان داوە و سووکایەتییان پێکردووە و دواتر گوتوویانە هەڵەبوون. پارێزگاری هەولێر دەڵێ، بەدواداچوون بۆ رووداوەکە دەکەن.