رووداو دیجیتاڵ
تەقینەوەیەک لە ناوەندی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان روویدا و بەو هۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
ئێوارەی رۆژی هەینی، 05-01-2024، تەقینەوەیەک لە شەقامی راجۆ لە ناوەندی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان روویدا، بە گوێرەی میدیا نێوخۆییەکان، بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ هاونیشتمانیی سڤیل برینداربوون.
سەرچاوە نیوخۆییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، تەقینەوەکە بە بۆمبێکی چێندراوەوە بووە. بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، دەنگی چەندین ئەمبوڵانس لە شوێنی تەقینەوەکە دەبیسترێت و ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی کۆبوونەتەوە و پێدەچێت تەقینەوەکە زیانێکی مادی زۆری لێکەوتبێتەوە.
تاوەکو ئێستا ئیدارەی خۆجێیی عەفرین، هیچ زانیارییەکی لەبارەی زیانەکان ئاشکرا نەکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ