رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، دوو خوشک لە ماڵەکەیاندا بە کوژراوی دۆزرانەوە.
رووداوەکە درەنگانی شەوی یەکشەممە 4ی کانوونی دووەمی 2026 لە گەڕەکی 8ی ئادار لە ناوچەی ئارام روویدا.
دوای ئەوەی کەسوکاریان پەیوەندییان بە سوهەیلای تەمەن 44 ساڵ و سومەیەی تەمەن 41 ساڵەوە کردووە و وەڵامیان نەبووە، ناوەندی پەیوەندیی فریاگوزاریی 112یان ئاگادار کردووەتەوە.
تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
کاتێک پۆلیس چووە ماڵەکە و دەرگەیان کردەوە، تەرمی هەردوو کەسەکەیان دۆزییەوە، کە بە دەمانچە کوژرابوون.
تەرمی هەردوو خوشکەکە بۆ توێکاری رەوانەی نەخۆشخانەی دەوڵەت لە نسێبین کراوە.
پۆلیس بۆ ئاشکراکردنی وردەکاریی رووداوەکە تیمێکی تایبەتی پێکهێنا و لەکاتی وردبینیکردنی کامێراکانی چاودێریدا، گومانلێکراوێک دەستنیشان کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ