نرخی نەوت یەک دۆلار دابەزی

05-02-2026
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە یەک دۆلار دابەزی، دوای ئەوەی ئێران و ئەمریکا رێککەوتن لە عومان رۆژی هەینی لەسەر کێشەکانی نێوانیان بەتایبەتی کێشەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە دانوستاندن بکەن.
 
لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور یەک دۆلار دابەزی و بە 68 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 91 سەنت دابەزی و بە 64 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
رۆژی چوارشەممە نرخەکانی نەوت بەڕێژەی 3٪ بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی دوای ئەوەی بەپێی هەندێ لە میدیاکان، بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا نەیانتوانی بوو رێکبکەون لەسەر شوێن و بابەتی دانوستاندنەکان. 
 
تۆنی سایکامۆر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری IG لەو بارەیەوە رایگەیاند، ئەنجامدانی دانوستاندن لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە نیگەرانییەکانی بازاڕی نەوتی کەمکردووەتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی باران و لافاو لە چەمچەماڵ. وێنەکە ئەرشیڤە و تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

پڕبوونی گۆمێکی دەستکرد ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ ژمارەیەک گوندی سنووری چەمچەماڵ دروست کردووە

بەهۆی بارانبارینی چەند رۆژی رابردووەوە گۆمێکی دەستکردی ئاو لە سنووری چەمچەماڵ پڕ بووە و سەرڕێژی کردووە، ئەوەش بووەتەهۆی دروستبوونی قوڕ و لیتەیەکی زۆر لەسەر رێگەی گوندی (گورگەیی شامار) و ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ دانیشتووانی گوندەکە و ژمارەیەک گوندی دیکەی ناوچەکە دروستکردووە.