کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. وێنە: ئەرشیڤ
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت. لە پەیامەکەدا وەزیرەکەی تورکیا هیوای خواستووە، "ئەم جەژنە ئاشتی و ئارامی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی بەدیبهێنێت."
ئهمڕۆ يهكشهممه 22-03-2026 نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزهوه پهيامێكى پيرۆزبايى له هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوه پێگهيشت.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە پەیامەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیادا وێڕای دەربڕینی گەرمترین پیرۆزبایی، "نەورۆزی وەک سیمبوولی خێر و ئومێد و رەگەزێکی سەرەکیی کولتووری هاوبەش لە ناوچەکەدا وەسف کردووە. ههروهها هیوای خواستووە نەورۆز ببێتە مایەی بەهێزکردنی دۆستایەتی و تەبایی و پاراستنی بەها هاوبەشەکان."
له بهشێكى ديكهى پهيامهكهيدا، هاکان فیدان ئاماژەی بە دۆخی ئێستای ناوچەکە کردووە، کە رووبەڕووی زیادبوونی ئاڵنگارییەکان بووەتەوە و هیوای خواستووە ئەم جەژنە ئاشتی و ئارامی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی بەدیبهێنێت.
لە کۆتاییی پەیامەکەیدا، بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی، وهزيرى دهرهوهى توركيا "سڵاوی دڵسۆزانەی ئاراستەی سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و خهڵكى هەرێمی کوردستان کردووە و هیوای ساڵێکی پڕ لە ئاشتی و خۆشگوزەرانیی بۆ خواستوون."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ