رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی راپۆرتی ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا (TIM) هەناردەی دیلۆک شوباتی ئەم ساڵ بە بەهای 803 ملیۆن و 790 هەزار دۆلار بووە، کە بەراورد بە شوباتی پار 6.6٪ دابەزیوە.
دیلۆکی باکووری کوردستان کە پارێزگایەکی پیشەسازییە، لە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتدا بایی یەک ملیار و 618 ملیۆن و 990 هەزار دۆلار هەناردەی کردووە.
هەناردەی دیلۆک لە مانگی شوباتدا بایی 803 ملیۆن و 790 هەزار دۆلار بووە کە بەراورد بە شوباتی پار 6.6٪ دابەزیوە.
تونجای یڵدرم، سەرۆکی ژووری بازرگانیی دیلۆک رایگەیاند، پارێزگاکەیان لە هەناردە شەشەمی سەر ئاستی تورکیا و باکووری کوردستانە و گوتی:"دەمەوێت سوپاسی هەناردەکاران و بازرگانان بەگشتی بکەم. ئەو کەسانەی بەرهەم دەهێنن و هەلی کار دروست دەکەن و بەها بۆ ئابووری شار و وڵات زیاد دەکەن، هیوای ئاسانکارییان بۆ دەخوازم".
یڵدرم ئاماژەی بە ئاماری ساڵانەی هاوردە و هەناردە کرد و رایگەیاند بەگوێرەی داتای دامەزراوەی ئاماری تورکیا، ساڵی 2024 قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دیلۆک 17 ملیار و 125 ملیۆن و 363 هەزار دۆلار بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ